هەولێر-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆره‌ن پۆڵەسی ئه‌مه‌ریكادا، دەڵێ، ئاماده‌م له ژێر سێبه‌ری ئاڵای كوردستانی سه‌ربه‌خۆدا بمرم.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، (سەرۆک بارزانی) ماوه‌ی 55 ساڵه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رده‌وامه له خه‌بات بۆ سەربەخۆیی. لە وەڵامی پرسیاری گۆڤارەکەدا سەبارەت جیابوونەوەی هەرێم لە عێراقدا (سەرۆک بارزانی) رایده‌گه‌یه‌نێت، كه جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ به‌غدا، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كان و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، ده‌مێكه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته ریفراندۆمێك ئه‌نجام بدرێت و رێگه به خه‌ڵكی خۆمان بده‌ین بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، زۆر له‌مێژه ئه‌و باوه‌ڕه‌م هه‌یه، چونكه به‌غدا باوه‌ڕی به شه‌راكه‌تی ئێمه نییه."
وه‌ك ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، (بارزانی) چه‌ند مانگێكه ته‌مه‌نی بووه‌ته 70 ساڵ و هیچ كاتێك له ژیانی خۆی له ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان جیانه‌بووه‌ته‌وه و (سەرۆک بارزانی) له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌موو ژیانی خۆمم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌رخان كردووه".
فۆره‌ن پۆلەسی ئاماژه به رۆڵی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌كات و نووسیویه‌تی، بارزانی باوك به‌شداری له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كردووه له ساڵی 1946 و مه‌سعوود بارزانیش له‌و ماوه‌یه‌دا له‌دایكبووه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی (مه‌سعوود بارزانی) له مه‌هاباد له دایكبووه، یه‌كه‌مجار بووه كورد سه‌ربه‌خۆ بێت و ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌رز بكاته‌وه.
(بارزانی) له‌و باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ی ئاڵای سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رزكرایه‌وه، من له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌دا له‌دایكبووم".
سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگایه‌تی بارزانی، گۆڤاره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، (مه‌سعود بارزانی)، هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی باوكی گرته‌به‌ر و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه، له ساڵی 1979ش سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌شدا له خه‌باتی به‌رده‌وامدا بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
بارزانی ده‌ڵێت: "له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسیندا، كورد زۆر چه‌وسێندرایه‌وه، هه‌ر له جینۆساید و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال، كیمیاییبارانكردن، وێرانكردنی هه‌زاران گوند و گۆڕی به كۆمه‌ڵ".
دوای هه‌ڵمه‌تی داگیركردنی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كورد له عێراق، گه‌یشتنه قۆناغێكی نموونه‌یی سه‌قامگیری، له‌و ماوه‌یه‌دا كورد توانی هه‌رێمه‌كه‌ی بكاته ناوچه‌یه‌كی گه‌شاوه‌ی عێراق و وه‌به‌رهێنه‌ران روو له ناوچه‌كه بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وتییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان پێشكه‌وتنێكی یه‌كجار زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر، پاركه گشتییه‌كان، مۆڵ و سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كان.
گۆڤاره‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون، له ساڵی 2014 كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام "داعش"، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی ژماره‌یه‌ك یه‌كجار زۆر ئاواره له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
فۆره‌ن پۆڵەسی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بارزانی و كورد له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتن و به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی گرنگه‌ی له شه‌ڕی داعش بینیویانه، ناوبانگێكی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ خۆیان په‌یدا كردووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق گرژی زیاتری تێكه‌وت.
به‌هۆی ئاڵۆزبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، حكوومه‌تی عێراق ته‌واوی داهاتی نه‌وتی له ناوچه‌كه شارده‌وه و له‌و باره‌یه‌وه گۆڤاره‌كه پرسیار له (بارزانی) ده‌كات و ده‌ڵێت: "دوای 2003 پشكی كورد چی بووه؟". بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌وان پابه‌ندی ده‌ستووری عێراق نه‌بوون و بودجه‌ی كوردستانییان بڕی".
سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه به ناوچه جێناكۆكان ئاماژه‌ی بۆ كردووه، گۆڤاره‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچانه شوێنی ژیانی ژماره‌یه‌ك پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یین و هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش داوای ده‌كات، به كه‌ركووكیشه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و شاره ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، ئه‌مه‌ش وایكردووه چاوی زیاتری له‌سه‌ر بێت.
ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ده‌بێته پاڵپشتێکی دیكه‌ی فه‌رمی و له گفتوگۆكاندا به‌كاربهێرێت، له‌و باره‌یه‌وه بارزانی ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌ست به گفتوگۆ و دایالۆگێكی جددی و ئاشتییانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه قه‌بووڵ ناكه‌ین ببینه پاشكۆی ئه‌وان، ئه‌وه‌ش به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست و دوور له روودانی شه‌ڕی خوێناوی و درووستبوونی ناسه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه".
(سەرۆک بارزانی) له دوای راگه‌یاندنی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه و بارزانی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش به ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه گوتوومانه ده‌مانه‌وێت به رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌ك توندوتیژی".
(سەرۆک بارزانی) ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه نابێت سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق ببێته ناسه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه و ده‌ڵێت: "ئێمه به‌رده‌وام پاڵپشتی خۆمان بۆ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕیوه، هه‌ماهه‌نگیشمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، به تایبه‌تیش هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".
(سەرۆک بارزانی) هیواداره كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ره‌چاوی تێڕوانینه‌كانی ئه‌و بكه‌ن و ده‌ڵێت: "ئه‌وان ده‌ڵێن ره‌نگه ئێستا كاته‌كه‌ی گونجاو نه‌بێت، یان ببێته هۆی درووستبوونی كێشه، من له‌و دوو خاڵه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نیم و رای جیاوازم هه‌یه".
(سەرۆک بارزانی) ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان دژی ئه‌و ریفراندۆمه بن، مانای وایه دژی به‌هاكانی خۆیان ده‌وه‌ستن، وه‌كو ئاشتی و دیموكراتی و ئازادی ده‌ربڕینی بڕیاری خۆیان له باره‌ی چاره‌نووسی خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له دژی ریفراندۆم بن، واتا دژی دیموكراسین". له كۆتاییدا (سەرۆک بارزانی) ده‌ڵێت: "ئاماده‌م له ژێر سێبه‌ری ئاڵای كوردستانی سه‌ربه‌خۆدا بمرم".
لە کوردستان ٢٤ەوە