هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ گرووپی گه‌نجانی به‌شداربوو له كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان. (نێچیرڤان بارزانی) رایگه‌یاند، گه‌ر گه‌نجی كوردستان ده‌رفه‌تی هه‌بێت وه‌ك گه‌نجانی جیهان، كاری زۆر باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیوای خواست له داهاتوودا كاری گه‌وره‌تر و باشتر ڕێك بخه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به كار و چالاكییه‌كانیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییی گه‌نجی كورد زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه، گه‌نجان بۆ كاری خۆبه‌خش و خۆپێگه‌یاندن هان بده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك چاویان له‌وه نه‌بێت حكوومه‌ت هه‌موو كاره‌كانیان بۆ بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14-5-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له گرووپێكی گه‌نجانی خۆبه‌خش به سه‌رۆكایه‌تیی (ڕه‌وه‌ند حوسێن) ڕێكخه‌ری كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان كرد كه نیسانی ڕابردوو له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ڕێكیانخستبوو.
له دیدارێكدا (ڕه‌وه‌ند حوسێن) به ناوی گرووپه‌كه‌وه خۆشحاڵیی خۆیان به دیداری سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ڕێكخستنی كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان كرد و سوپاسی پشتگیری و پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆوه‌زیرانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌یان. تیشكی خسته سه‌ر كاری خۆبه‌خشانه‌ی داهاتوویان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه كرد كه به‌شدارییان له ڕێكخستنی كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان له هه‌ولێر كردبوو، هیوای خواست له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن و بێ گوێدانه ئینتمای سیاسی له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
دووپاتیشی كرده‌وه گه‌ر گه‌نجی كوردستان ده‌رفه‌تی هه‌بێت وه‌ك گه‌نجانی جیهان كاری زۆر باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیوای خواست له داهاتوودا كاری گه‌وره‌تر و باشتر ڕێك بخه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به كار و چالاكییه‌كانیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییی گه‌نجی كورد زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه، گه‌نجان بۆ كاری خۆبه‌خش و خۆپێگه‌یاندن هان بده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك چاویان له‌وه نه‌بێت حكوومه‌ت هه‌موو كاره‌كانیان بۆ بكات.