هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، لە دوو پەیامی جیادا پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان دەکەن.
په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (23)یه‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان):
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز فه‌رهاد محه‌مه‌د، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان
هه‌ڤاڵان، سكرتێری نووسین و ئه‌ندامانی ستافی نووسین وهونه‌ریی له گۆڤاری(گوڵان)
به بۆنه‌ی (23)ه‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین، پیرۆزبایی له نووسه‌ران و خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، ده‌ستی هه‌وڵ و كۆششتان ده‌گوشین، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن له كاروچالاكی و پێشخستنی گۆڤاره‌كه‌تان.
گۆڤاری(گوڵان) به‌گوێره‌ی ئه‌و كاروبه‌رنامه‌ی دایڕشتووه‌و به‌و به‌رهه‌م و به‌خششه‌ی له‌و بواره‌دا پێشكه‌شی كردووه خزمه‌تێكی به‌رچاووكاریگه‌ری به ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و كوولتوری نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندووه، هه‌ر بۆیه جێپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر كاروانی رۆژنامه‌وانی و رۆشنبیری‌دا دیار‌و گرنگه و به‌مه‌ش (گوڵان) بۆته خاوه‌ن پێگه‌ی شایسته‌ونه‌گۆڕی خۆی له بواری رۆژنامه‌وانیدا. گۆڤاری(گوڵان) ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی بزاڤی رزگاریخوازیمانه، هه‌روه‌ها ئه‌زموونێكی دیار‌و تازه‌ی كاروانی سه‌رفرازی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه، به‌مه‌ش سه‌لماندویه‌تی، كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له‌و بواره‌دا، له رێگه‌ی په‌یره‌وكردنی به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك و زانستی و ئه‌كادیمیانه‌ی ئه‌وتۆ، كه وه‌ك نێوه‌ندێكی هزری-رووناكبیریی توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆری نووسه‌ران وتۆژه‌روبیرمه‌ندانی ناسراوی عه‌ره‌بی و جیهانی له‌دەوری خۆی كۆبكاته‌وه. گوڵان بە شێوه‌یه‌كی پیشه‌وه‌رانه و به گیانی دیالۆگ و ره‌خنه‌گرانه‌وه بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به پرسه گرنگه‌كان دەستی پێ‌کرد، بۆیه‌ش زه‌وینه‌یه‌كه‌ی راست و دروستی بۆ رۆشنبیران و نووسه‌ران ره‌خساند به مه‌به‌ستی خستنه‌رووی كه‌موكوڕیه‌كان و خزمه‌تكردنی لایه‌نه ئیجابیه‌كان و ره‌وشی سیاسی و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان.گۆڤاری (گوڵان) قۆناغێكی تازه‌ی هێنایه كایه‌وه، هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌كی زیندووی كاری پرۆفیشناڵیانه‌ش له‌رووی رۆژنامه‌وانیه‌وه، به‌و سیسته‌م و كارنامه رێكوپێكه‌ی له بواری رۆژنامه‌وانیی دا و به‌رده‌وام بوونی له بره‌ودان به كوولتوری رۆشنبیریی و هزریدا هه‌ر له ده‌ستپێكی كاركردنیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ، لێشمان مسۆگه‌ره هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ئاینده‌شدا هه‌نگاوی چاكتر له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنیه‌تیه‌وه ده‌نێت. به‌و بۆنه‌یه‌وه وێرای پاڵپشتی و پشتیوانی پارتیمان بۆ سه‌رخستن و زیاتر پێشخستنی گۆڤاره‌كه، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر كاریگه‌ری كاروئه‌ركی رۆژنامه‌وانیی و رۆشنبیریی سه‌باره‌ت به زیاتر هه‌وڵ و كۆششتان شانبه‌شانی گوتار‌و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سیاسی له ئه‌مڕۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی نموونه‌یه‌كی جیا و پێشه‌نگ بێ بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له ئێوه‌وخوێنه‌رانتان و خۆمان ده‌كه‌ین.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
پیرۆزبایی ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵیادی گۆڤاری(گوڵان).
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز فه‌رهاد محه‌مه‌د، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان
هه‌ڤاڵان، سكرتێری نووسین و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ستافی نووسین وهونەرکاران له گۆڤاری(گوڵان)
به بۆنه‌ی (23)یه‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە ، پیرۆزبایی گه‌رم له ئێوه‌و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌ین، سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌وڵ و كۆششی بێ وچانتان له پێناو پێشخستن و سه‌رخستنی گۆڤاره‌كه‌تان، هه‌ر له پێشكه‌وتندا بن. (گوڵان) له‌و ماوه‌ی كاركردنیدا به پیاده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك و پیشه‌وه‌رانه خزمه‌تێكی زۆروجیای بواری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی كردووه، به‌مه‌ش پێگه‌ی شیاووشایسته‌ی خۆی له‌سه‌ر پانتایی كاری رۆژنامه‌وانیی دا گرتووه، هه‌روه‌ها(گوڵان) سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ی داكۆكیكا‌ره له كێشه‌كه‌مان و پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كانمان نه‌خاسمه له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆماندا، كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه دڵسۆزانه داكۆكی لێ بكەن.
به‌خشش و به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی گۆڤاره‌كه‌تان باشترین گه‌واهیده‌ری راست و دروستی په‌یامی راستگۆیانه‌ی ئێوه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگ وكوولتوری نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیریمان، به‌مه‌ش (گوڵان) ئه‌مڕۆ سه‌كۆیه‌كی دیاروبه‌رچاوی نێو ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیمانه. به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌ره‌و پێشبردنی گۆڤاره‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌وئومێده‌وارین بۆ ساڵی داهاتوودا به هه‌مان گیانی به‌رپرسانه‌وه زیاتر بره‌و به كاروچالاكیه‌كانتان بده‌ن.
دووباره ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین...
ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان