Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 27 APR 2025 17:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پڕۆفیسۆرێکی جیۆگرافیای سیاسی: لە نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناویندا، کورد دەوڵەتە.. کاتیەتی سەربەخۆیییەکە ڕابگەیێنین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  پڕۆفیسۆرێکی بواری جیۆگرافیای سیاسی دەڵێ، پڕۆژەیەک ھەیە پێی دەڵێن پڕۆژەی (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ)؛ ئەم پڕۆژەیە پێشتر پێداچوونەوەی پێدا کراوە، بەڵام ئێستا جێبەجێ دەکرێتەوە. ئەم نەخشەیە وێنەی ھەیە، تێیدا چەند وڵاتێک دابەش کراون، بەڵام چەند وڵاتێکی تر ناوی ھەیە لەسەر نەخشەکە، یەکێ لەمانە بە ناوی (دەوڵەتی کوردستانی ئازاد) و (دەوڵەتی بەلووچستانی ئازاد)، ئەمانە یەکێکن لەو نموونانەی لەو نەخشە نوێیەدا ھەیە، ئێستایش خەریکە جێبەجێ بکرێت.

نەمانی نەخشەی سایکس‌پیکۆ ئاماژەیەکی ڕوونە، ئەم نەخشانەی پێش سەدەیەک کێشران و، سنووری دەستکردی بۆ ھەرێمی کێشا، ئێستا وا لەبەریەک ھەڵوەشاوەتەوە و، وڵاتانی دنیا وا پەیتاپەیتا لە بەردەم (سەرۆک بارزانی)ـدا باس لەو ھەڵە مێژووییە دەکەن و، دەیانەوێ ئەو ڕاستییە بۆ (سەرۆک بارزانی) ڕوون بکەنەوە کە، ئەم سنوورانە ئیدی ھەڵوەشاونەتەوە؛ ئەمە گەورەترین دەستکەوتی ئێستا بۆ گەلی کورد پیشان دەدات کە (سەرۆک بارزانی) توانیویەتی ئەم سنوورانە لە ئێستاوە بۆ دواڕۆژی ھەرێمی کوردستان دیاری بکات و، لە ئێستاوە پێش ڕیفراندۆم کورد سنوورەکانی خۆی دیاری کردووە، سەرۆک بارزانی لە ئێستاوە باوەڕی بە وڵاتان ھێناوە کە ئیدی ئەو سنوورە دەستکردانە لەگەڵ جیهانبینی نوێ بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین ناگونجێن. بۆیە لە مەودایەکی دووردا ئەو کارە مەزنەی سەرۆک گەورەترین دەستکەوتە بۆ کێشانی سنووری دەوڵەتی کوردستان.

جا لەژێر ڕۆشنایی ئەم بۆچوونەدا مامۆستای زانکۆ پڕۆفیسۆر لە بواری جیوگرافیای سیاسی (د. خەلیل ئیسماعیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی: "گومانی تێدا نییە سەد ساڵ تێپەڕی لەسەر ڕێککەوتنی سایکس‌پیکۆ و نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە گۆڕانکاریی تێدا کرابوو، بە شێوەیەک بەبێ ئاگاداری میللەتان بەبێ ئەوەی ڕای خەڵکی ئەو ناوچانە وەربگیرێت، لەبەر ئەوە سەیر دەکەین دوای ڕێککەوتنی سایکس‌پیکۆ چەندەھا میللەت دابەش کران بەسەر دەوڵەتانێکی تردا؛ یەکێک لەوانەیش ئەم میللەتی کوردەی خۆمان. ھەموومان دەزانین بەشێکیان کەوتوونەتە تورکیا و، بەشێکیشیان کەوتوونەتە سووریا و عێراق و ئێران. ئەوە دوای لێکتیگەیشتنی سیاسی دوای سەد ساڵەوە، ئێستا ئەمەریکا کە پێشڕەویی جیهان دەکات دەیەوێت بەرژەوەندیی خۆی ببەستێت بەو ناوچەیە، دەوێت ئەو نەخشەیە گۆڕانکاریی تێدا بکرێتەوە، بە شێوەیەکی بەرژەوەندیی خۆی و ئامانجی خۆی لەوێ بچەسپێنێت، بە دڵنیایی ئەو گۆڕانە ھەندێک لە دەوڵەتان لە قازانجی خۆیانە و لەوانەیە ھەندێک دەوڵەتان قازانج نەبێت بۆیان ئەو نەخشەیە بگۆڕێ."

دەیشڵێ: " ئێستا پڕۆژەیەک ھەیە پێی دەڵێن پڕۆژەی (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ) ئەم پڕۆژەیە پێشتر پێداچوونەوەی پێدا کراوە، بەڵام ئێستا جێبەجێ دەکرێتەوە؛ ئەم نەخشەیە وێنەیەی ھەیە، لە نەخشەکەدا چەن وڵاتێک دابەش کراون؛ چەند دەوڵەتێکی نوێیش لەدایک بوونە؛ لەوانە (دەوڵەتی کوردستانی ئازاد) و (دەوڵەتی بەلووچستانی ئازاد)."

(ئیسماعیل) دەربارەی ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد گوتی: "سەرۆک (مەسعوود بارزانی) کە ئەمڕۆ زۆر باسی ئەو بابەتی سەربەخۆییە دەکات و، زۆر بە دوای دەچێت گومانی تێدا نییە بە ھەوەس باسی ناکات، بە دڵنیاییەوە و گومانی نییە کە شتێک ھەیە بە ناوی دەوڵەتی کوردستانی ئازاد، ئێستا دەبینین دەوڵەتانیش بۆ ئەم بابەتە ئامادەنە و پێی ڕازینە؛ لەم دوو سێ ساڵەی کۆتاییدا کوردستان توانیی ھەبوونی خۆی بسەلمێنێ، بەرانبەر (داعش) ڕاوەستێت، تەنانەت لە دەوڵەتانی تریش زیاتر. لەبەر ئەوە پێم وایە ڕۆژ ڕۆژی کوردە. جا ئەم نەخشەیە وردەوردە جێبەجێ دەکرێتەوە، مەرج نییە ئەم نەخشەیەی کە باسی دەکەین بە یەک ساڵ یان دووساڵ جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئێستا بەکردار لە جێبەجێکردندایە؛ دەزانین ئەوە عێراق بووە بە سێ بەشەوە، سووریاش هەروا؛ جا کاتیەتی ڕاپرسییەکە بکەین و سەربەخۆیییەکە ڕابگەیێنین."

فایزە پاڵانی
 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی دووسایدی ناحیەی ڕوڤیا بە گوژمەی ٥ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

SUNDAY, 27 APRIL 2025 16:04:28

دەکرێت

ڕوڤیا -KDP.info- سەرۆکی شارەوانی ناحیەی ڕوڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش گوتی "پڕۆژەی دووسایدی ناحیەی ڕوڤیا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن و بە ڕێژەی ٢٠٪‌ی کارەکانی تەواو بووە، بەردەوامیش کاری تێدا دەکرێ."

نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUNDAY, 27 APRIL 2025 16:04:43

ئوردن-KDP.info-   ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/4/27 لە عەممان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن، شای شانشینی ئوردنیی هاشمی، کۆبووەوە.

سیاسەتمەدارێکی ڕۆژئاوای کوردستان: سەرۆک بارزانی مەرجەعی باڵای گەلی کوردە

SUNDAY, 27 APRIL 2025 13:04:00

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعی باڵای گەلی کورد، بەردەوام لە سەر ھێڵە بۆ یەکڕیزیی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، سیاسەتمەدارێکی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی، کۆنفڕانسی نیشتیمانیی کوردی لە نێوان ھێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لێ کەوتەوە.

 

مەسروور بارزانی سەرەخۆشیی لە سەرۆککۆماری ئێران دەکات

SUNDAY, 27 APRIL 2025 13:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەرعەباس کردوو ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە

SUNDAY, 27 APRIL 2025 11:04:55

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact