Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 JUN 2026 00:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتەبێژی پارتی: لەسەر ئەمری سەرۆک بارزانی هەموو جۆرە گوتارێکی گرژ رادەگیرێ
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ''لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەرێمەکەمان و بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاووڵاتیانی خۆشەویست، هەموو جۆرە گوتار و نووسینێکی گرژ، رادەگیرێ".
 
دەقی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:
 
ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە و عێراق بەگشتی و، کوردستان بە تایبەتی، کەشێکی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێ دەخوازێ. بەداخەوە لە ئاکامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند کەسێکی باڵا دەست و بەشێک لە راگەیاندنەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەکانەوە دروست بوو. 
 
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان و، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ.
 
مەحموود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی٦ی٢٠١٩



دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (سامان حبیب کاکەیی) دەکات

THURSDAY, 18 JUNE 2026 22:06:04

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سامان حبیب کاکەیی)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 18 JUNE 2026 19:06:24

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند

پەردە لەسەر پەیکەری جەنەڕاڵ شارل دو گۆل لادرا

THURSDAY, 18 JUNE 2026 19:06:50

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.6.18، لە ڕێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک  مەسعود بارزانی  و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان، پەردە لەسەر پەیکەری سەرۆک و جەنەڕاڵی ناوداری فەڕەنسی شارل دو گۆل  لادرا.

مەسروور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

THURSDAY, 18 JUNE 2026 18:06:51

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" (X)، پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئامێدی نوژەن ده‌كاته‌وه‌

THURSDAY, 18 JUNE 2026 17:06:17

ئامێدی -KDP.info- قایمقامی قه‌زای ئامێدی ده‌ڵێ "ئامێدی مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری گرینگ له‌ قه‌زاكه‌ هه‌ن، فەرەنساش نوژەنیان دەکاتەوە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact