هەولێر-KDP.info- له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، جووڵانه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورد و كوردستان هێنده‌ى به ناوى مسته‌فا بارزانى و شۆڕشه‌كه‌ى ده‌ناسرێته‌وه، نیو هێنده به مێژووى كۆى جوڵانه‌وه‌كه ناناسرێته‌وه، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه بارزانی‌یان ناسیووه یان به په‌یام و رێبازه‌كه‌ی ئاشنا بوون، هه‌ر وه‌ك سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانن ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجی بووه‌و بۆی تێكۆشاوه له كوردستان بهێنرێنه دی وجێبه‌جێ بكرێن. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى روونه بۆ گرنگى رۆڵ و پێگه‌ى ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ى هه‌موو ژیانى له پێناو نیشتیمانه‌كه‌ى به‌خشى و له مێژووى كۆن و نوێى كورددا گه‌وره‌ترین گوڕى به خه‌بات و تێكۆشانى كورد دا و دۆزى كوردى له یاخیبوونى ناوچه‌یى و خنكانى له بۆته‌ى گونده‌كانه‌وه گواسته‌وه شار و له‌وێشه‌وه گه‌یاندییه ناوه‌ند و پایته‌خته گه‌وره‌كانى ناوچه‌كه و جیهان.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى مێژوونووسانى كورد و سه‌رچاوه مێژووییه ناوخۆیى و بیانییه‌كان، مسته‌فا بارزانى یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى هه‌ڵكه‌وتووى كورد بووه، خه‌باتى كوردى له بازنه‌ى ناوچه‌ییبوونه‌وه كرده خه‌باتى نیشتیمانى و له داخوازى مافى سه‌ره‌تایى و مافى مرۆیى و كلتوورییه‌وه، داواكارییه‌كانى كوردى به‌رز كرده‌وه بۆ ئاستى داواكارى سیاسى و جوڵانه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردى له نه‌بوونى به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى رزگار كرد و به دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له 16 ئابى 1946دا داخوازییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى كوردى له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى حزبێكى سیاسى رێكخراودا رێكخست.
مسته‌فا بارزانی رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
به‌شێك له وێستگه‌كانى ژیانى مسته‌فا بارزانى:
* مسته‌فا بارزانى كوڕى شێخ محه‌ممه‌د بارزانیه و له گوندى بارزان له 14ى ئازارى 1903 له‌دایكبووه.
* له ته‌مه‌نى 3 ساڵیدا له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له دواى نسكۆى شۆڕشى بارزان، شێخ عه‌بدولسه‌لامى براى گه‌وره‌ى ده‌ستگیركرا و مسته‌فا بارزانى و دایكیشى له مووسڵ خرانه زیندانه‌وه.
* ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له‌لاى چه‌ند مامۆستایه‌ك له گوندى بارزان سه‌رقاڵى خوێندن بووه و دواتر روویكردووه‌ته خوێندنى فیقهى ئیسلامى و ماوه‌ى چوار ساڵ زانسته ئاینییه‌كانى خوێندووه و دواتریش له ماوه‌ى دوورخرانه‌وه‌ى بۆ سلێمانى هه‌وڵى ته‌واوكردنى خوێندنى داوه.
وێستگه‌كانى تێكۆشان و خه‌باتى:
* مسته‌فا بارزانى له 1919 به‌شداریكردووه له جوڵانه‌وه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید له سلێمانى و سه‌رپه‌رشتى تیپێكى چه‌كدارى كردووه كه ژماره‌یان 300 چه‌كدار بووه.
* له 1920دا شێح ئه‌حمه‌دى بارزان، برا گه‌وره‌ى، وه‌ك نوێنه‌ر ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شێخ سه‌عیدى پیران بكات و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ى درووست بكات.
* له نێوان ساڵانى 1931 – 1932 سه‌رپه‌رشتى هێزێكى بارزانییه‌كان ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له میحوه‌رى مێرگه‌سۆر – شێروان له به‌رامبه‌ر هێزى ئینگلیزه‌كان و له‌و شه‌ڕه‌دا به هۆى چاپووكى و كارزانییه‌وه ناوبانگێكى زۆرى به‌ده‌ستهێنا و توانى میحوه‌ره‌كه‌ى بپارێزێت.
* له 1934دا له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى و هه‌ندێك له پیاوه‌كانیان روویان كرده توركیا بۆ ئه‌وه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن و دواتر به هۆى وتوێژه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق و له لایه‌ن ئینگلیزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه بۆ باشوورى عێراق دوورخرانه‌وه. دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه سلێمانى و ماوه‌ى 10 ساڵ به دوورخراوه‌یى ژیانیان به‌سه‌ر برد.
* له 12ى ته‌مموزى 1943دا به هاوكارى رێكخراوى هیوا توانى له سلێمانى خۆی ده‌ربازبكات و بچێته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له هه‌مان ساڵى 1943 دا له ئێرانه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ى بارزان و ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ده‌ورى كۆبوونه‌وه و له ماوه‌ى دوو مانگدا 2000 چه‌كدارى خۆبه‌خش ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى ده‌ربڕى و توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر زۆرینه‌ى بنكه‌كانى پۆلیسى ناوچه‌كه‌دا.
* له پایزى 1943دا حكوومه‌تى به‌غدا شاندێكى ره‌وانه‌ى بارزان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى وتوێژ بكه‌ن و شه‌ڕ بوه‌ستێت و مسته‌فا بارزانیش مه‌رجى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م دوورخراوه‌كان و شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان بگه‌ڕێنه‌وه و دانووستان كۆتایى هات و حكوومه‌تى نورى سه‌عید هه‌موو مه‌رجه‌كانى مسته‌فا بارزانى جێبه‌جێ كرد.
* له 1943 – 1945 شۆڕشى بارزانى له دژى حكوومه‌تى عێراق كه له لایه‌ن بریتانیاوه پشتیوانى لێده‌كرا سه‌ریهه‌ڵدا و له‌و جاره‌دا شۆڕش ناوچه‌یه‌كى فراوانترى كوردستانى گرته‌وه.
* له 11ى ئایارى 1945دا بارزانى و پێشمه‌رگه‌كانى روویان كرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له 22ى كانوونى دووه‌مى 1946 بارزانى له مه‌راسیمى راگه‌یاندنى كۆمارى كوردستان له مهاباد به‌شدارى كرد و له لایه‌ن سه‌رۆككۆمارى كوردستانه‌وه قازى محه‌ممه‌د، بارزانى كرایه فه‌رمانده‌ى سوپاى كۆمارى كوردستان و پله‌ى جه‌نه‌راڵى سه‌ربازى پێ به‌خشرا.
* له 16ى ئابى 1946دا بارزانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى عێراقى دامه‌زراند و وه‌ك سه‌رۆكى پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا و له سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانى حزبدا كه هه‌ندێكیان ئاماده‌نه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
* دواى نسكۆى كۆمارى كوردستان له 1947 رێڕۆیشتنى مێژوویى به‌ره‌و یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران ئه‌نجامدا و بارزانى ئاماده نه‌بوو خۆى راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى شاهه‌نشایى ئێران بكات و به پێ خۆى و 500 چه‌كدارى روویان كرده یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و له‌و رێڕۆیشتنه‌شدا رووبه‌ڕووى سوپاكانى عێراق و ئێران و توركیا بوونه‌وه.
*رۆژى 17ى حوزه‌یرانى 1947 بارزانى و یاوه‌ره‌كانى له رووبار‌ى ئاراس په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه یه‌كێتى سۆڤیه‌ت.
* له یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا كه ستالین سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه بوو، مامه‌ڵه‌یه‌كى توند له‌گه‌ڵ بارزانى و یاوه‌رانى ده‌كرا و تا دواى مردنى ستالین له 1953 هه‌ندێك ره‌وشى ژیانیان باش بوو.
له رووسیا، سه‌ره‌ڕى تێپه‌ڕینى 45 ساڵ له ته‌مه‌نى بارزانى له ئه‌كادیمیاى زمانه‌كان له مۆسكۆ ده‌ستیكرد به خوێندنى ئابوورى و جوگرافیا و زانست و زمانى رووسى.
* له دواى شۆرشى چوارده‌ى ته‌مموزى 1958 بارزانى و یاوه‌ره‌كانى گه‌ڕانه‌وه عێراق و له به‌سره‌وه تا هه‌ولێر جه‌ماوه‌ر پێشوازى لێ‌كردن.
* عه‌بدولكه‌ریم قاسم، سه‌رۆككۆمارى عێراق له 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 1958 پێشوازى له بارزانى و یاوه‌رانى كرد.
* له 11ى ئه‌یلوولى 1961 تا 1975 بارزانى رابه‌رایه‌تى گه‌وره‌ترین شۆرشى چه‌كدارى له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا كرد و شۆڕشه‌كه‌ى 15 ساڵى خایاند و تێیدا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
* له 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو له مێژووى كوردستاندا شۆڕشێكى كوردیى به 9 ساڵ خه‌بات بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت.
* له 6ى ئازارى 1975 به هۆى رێككه‌وتنى سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران له جه‌زائیر شۆڕشى ئه‌یلوول تووشى نسكۆ بوو و به‌و هۆیه‌وه بارزانى و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشه‌كه رێگه‌ى ئاواره‌ییان هه‌ڵبژارد.
* له دواى نسكۆى 1975 جارێكى دیكه بارزانى چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى دانانه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى شۆڕشى كرد.
له 1ى ئازارى 1979 مسته‌فا بارزانى له ئه‌مریكا به هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دواییكرد له 5/3/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شاری (شنۆ)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشووری کوردستان و باكووری کوردستان ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان كرا.
*دواى راپه‌ڕینى ئازارى 1991، ته‌رمى مسته‌فا بارزانى و ئیدریس بارزانى كوڕى، له ئارامگه‌ى خۆیان له شنۆوه گواسترایه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دایكبوونى و له ناوچه‌ى بارزان به‌خاك سپێردرا.
* له ماوه‌ى ژیانیدا دوو جار مسته‌فا بارزانى له هه‌وڵى تیرۆركرانى به موعجیزه رزگارى بووه، یه‌كێكیان له 29ى ئه‌یلوولى 1971 و دووه‌میشیان له 16ى ته‌مموزى 1972دا، به‌ڵام هه‌ردووجاره‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان و پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى كوردستان و درووستنه‌بوونى شه‌ڕ رێككه‌وتنى ئازارى 1970ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه.