Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 SEP 2026 08:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فرسه‌ت سۆفی: پڕۆژەی چاکسازی حکوومەت رەوانەی پەرلەمان کراوە.. گۆڕانکاری زۆر روو دەدات
| KDP.info


 
ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد ده‌ڵێ، بەپێی پڕۆژە یاسای چاکسازی حکوومەت کە بۆ پەرلەمان رەوانە کراوە، چاکسازی گشت  مووچە خۆران ده‌گرێته‌وه‌ جا خانەنشین بێت یاخود مووچە لە حکوومەت وەرگرێت، بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایەش ماف بۆ خاوەن ماف دەگەڕێتەوە و عەدالەتی لەمووچە دەکرێت و پارەیەکی زۆریش بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.
 
(د. فرسه‌ت سۆفی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "حکوومەت پڕۆژەیەکی باشی چاکسازی ئامادەکردووە لەبارەی چاکسازی لە کەرتی وەزیفی گشتی و ئەوانەی ھەرمینحە و پارەیەک لەحکوومەت وەردەگرن، چونکە لەنێو وەزیفەی گشتی کە پەیوەندی بەمووچەخۆرانەوە ھەیە چەندین کێشەمان ھەیە، بەشێکی پەیوەستن بەخانەنشینی و بەشێکی پەیوەستن بە دەرماڵە و بەشێکی پەیوەستە بە پلە بەرزکردنەوە و بەشێکیشی تایبەتەبە پلە تایبەتەکان، جا لەو پڕۆژە یاسایە ھەموو کێشەکان چارەسەر کراوە."
 
(سۆفی) گوتیشی، "بەشێک لەمووچەخۆران بەیاسا چەند مووچەیەکیان پێدراوە و چۆن بەو یاسایە بتوانی خەرجی کەمبکرێتەوە و ناعەدالەتیش نەمینێت، بۆ نموونە پاسەوانی بەرپرسان جا حکوومی بن یاخود حیزبی ناکرێت یەکێک ١٠٠ی ھەبێت و ئەوەی دیکە کەمتر، بۆیە ئەمە ھەمووی رێکدەخرێت، یاخود یەکێک وەزیر نەبووە خانەنشین کراوە بەپلەی وەزیر لێی دەستێندرێتەوە و چ کاره‌ بووە ھەر ئەوەی بۆ حیساب دەکرێت و خەڵکانێک لەتەمەنێکی کەم لە پەرلەمانتار و وەزیری و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خانەنشین دەکرێن، ئەمەش نامینێت و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆیە بەو شێوەیه‌ کاری بۆ دەکرێت."
 
(د.فرسەت سۆفی) ده‌شڵێ، "بەپێی پڕۆژە یاسای چاکسازی حکوومەت گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف و گەڕاندنەوەی عەدالەت لەمووچە و کەمکردنەوەی خەرجیە، بۆئەوەی کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، چونکە بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە پارەیەکی زۆر بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە."
 
ئه‌و ئەندام پەرلەمانه‌ی کوردستان زیاتر گوتی، "پڕۆژە یاساکە ئامادەیە و رەوانەی پەرلەمان کراوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەیخاتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و رەوانەی لیژنە تایبەتمەندەکان دەکرێت، دواتر خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت و لەرۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو دەکرێتەوە، ئەگەر جێبەجێش بکرێت گۆڕانکاری زۆر رودەدات و کاریگەریشی لەسەر کەمکردنەوەی خەرجیەکان دەبێت.
 
بڵند ئیبراھیم 



دوایین هەواڵەکان

٥-٩-١٩٨٨ و سەركەفتنەكا مەزن

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 00:09:41

سەباح بەیتۆڵا

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

​وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP.info باسی پڕۆژەی ڕیفۆرمی ٤ ساڵەی پۆلیس دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پێکھاتە و شێوازی کاری پۆلیسدا دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی فۆرمی تەقلیدیی پۆلیسە بۆ ھێزێکی سەردەمییانە و لەخزمەت ھاووڵاتییاندا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 10:09:14

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: پاراستنی باڵندە و ئاژەڵ و دارستانەکان ئەرکێکی شەرعییە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 09:09:02

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact