Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دیبەگە؛٢٥٠٠ خێزانە ئاوارە کۆمەک کران

دیبەگە-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکانی TDH،NRC و ئیغاسەی ئیسلامی، هاوکاری و پێداویستی گەیاندە زیاتر لە ٢٥٠٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی دیبەگە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوی TDH پێداویستییەکانی ناو ماڵ و پاکوخاوێنی بەسەر ١٦٥٠ خێزانی ئاوارە لە دیبەگەدا دابەش کرد.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ و لە درێژەی چالاکییەکاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی NFCی سوێد و ئیغاسەی ئیسلامی بەشێکی دیکە لە پێداویستیی خاوێنکەرەوەی ناو ماڵ به‌سه‌ر ٣٥ خێزانی کەمپی دیبەگەدا دابەش کرا و زیاتر لە ٩٥١ کارتۆنی خۆراکیش درا بەو کەسانەی کە پێویستییان بە هاوکاری هەیە.

 

هاوكات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی زه‌ویی مرۆڤه‌كان TDH پێداویستیی پاككه‌ره‌وه‌ و جلیكان و ته‌شت به‌سه‌ر ١٦٥٠ خێزانی ئاواره‌ی مووسڵ له‌نێو كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌ش كرا.