Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قاسم دربۆ: شنگالییه‌كان له‌ یه‌په‌گە قه‌بووڵ ناكه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، ڕازی نابن ھیچ ھێزێک فەرمانگەکانی حکوومەت داگیر بکات؛ دەبێ چۆڵی بکەن بۆ ئەوەی کاری خۆیان بکەن و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی خەڵک بکەن.

(قاسم دربۆ) لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھیچ ھێزێک هەقی نییە فەرمانگەکانی حکوومەت داگیر بکات؛ ئەوە مڵکی خەڵکە و خزمەتی خەڵک دەکەن، بۆیە دەبێ چۆڵی بکەن، بۆ ئەوەی کاری خۆیان بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ گەڕانەوەی خەڵک، خۆ ناکرێت خەڵکەکە بگەڕێتەوە و ھیچ ئامادەکارییەکیش نەکرابێت و، فەرمانگە حکوومییەکان کارودەوامی خۆیان نەکەن."

(قاسم دربۆ) گوتیشی، ناکرێت بە بیانووی نەبوونی فەرمانی بەغدا یەپەگە فەرمانگە حکوومییەکان چۆڵ نەکەن، چونکە ھیچ پەیوەندییەکی بە بەغداوە نییە، بۆیە نە ئێمە و نە خەڵکیش لە کەسی قه‌بووڵ ناکەین ئەو فەرمانگانە داگیر بکەن و دەبێ چۆڵی بکەن.

دیارە، یەپەگە زیاتر لە حەوت بینای حکوومەتی لە شنگال داگیر کردووە و ئامادە نییە چۆڵی بکا، بەو بیانووەی گوایە تا بەغدا فەرمانیان پێ نەکا،  چۆڵی ناکەن، کەچی ئەم کارە ھیچ پەیوەندییەکی بە بەغداوە نییە، بەڵکو بە دەست پارێزگای مووسڵەوەیە.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ی یه‌په‌گه‌ دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ شنگالی ئازاد كرد هاتوونه‌ته‌ نێو شنگال و حه‌وت فه‌رمانگه‌ی حكوومیان بۆ خۆیان دابڕیوه‌.

بڵند ئیبراھیم