Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

توركیا كردە تیرۆریستییەكەی ھەولێری سەرکۆنە كرد

ئانکارا-KDP.info-  وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کردە تیرۆریستیەکەی شارۆچکەی ئەنکاوە کە لە نزیک کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا بوو، سەرکۆنە کرد.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تەقینەوە تیرۆریستییەکەی نزیک کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی شەهیدبوونی دوو کەس و بریندار بوونی زیاد لە ١٠ کەسی دیکە و، ئەو دوو قوربانیەیش ھاووڵاتی تورکیان و، لێکۆڵینەوە لە ناسنامەیان و پشکنینی دی ئێن ئەی ئەو دوو کەسەیش بەردەوامە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هەروەها هاتووە "تورکیا بە ھەموو شێوەیەک سەرکۆنەی ئەو کردە تیرۆریسییە دەکات و، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکات و ھیوای زووچاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێت.