به‌غدا-KDP.info- له دیدارى به‌رپرسى لقى 5ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا و، سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى قبتى و، (مینا ئورشه‌لیمى) نوێنه‌رى كریستیانه قبتییه‌كانى وڵاتى میسر له عێراق گوتى: "ئاواره مه‌سیحییه‌كان له كوردستان هه‌ست به ئارامى و دڵنیایى ده‌كه‌ن و، هیوا کەوتووەتەوە دڵیان؛ پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌ب، نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووى دیمۆكراسیه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (محه‌مه‌دئه‌مین ده‌لۆ) به‌رپرسى لقى 5ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا، پێشوازیى له (مینا ئورشه‌لیمى) سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى قبتیان و، نوێنه‌رى كریستیانه قبتییه‌كانى وڵاتى میسر له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد؛ له دیداره‌كه‌دا شاندى میوان سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه به ها‌ناى ئاواره مه‌سیحییه‌كانى عێراقەوە چووه و، كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش كردووه، وه‌ك چۆن پێشتریش هه‌ر ئەو شتەى بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه كرد كه له ناوه‌ڕاست و باكوور و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقه‌وه له ترسى تیرۆر، ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردبوو. شانده‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئاواره مه‌سیحییه‌كان له كوردستان هه‌ست به ئارامى و دڵنیایى ده‌كه‌ن و هیوایان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌رپرسى لقى 5ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانیش، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى بەو سه‌ردانەى شانده‌كه، ڕایگه‌یاند كه گه‌لی كورد به‌رده‌وام په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی هه‌ڵگرتووه، ئه‌م په‌یامه‌ی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایه و، له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ئاماژه‌یشی به‌وه دا كه پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ڕه‌چاوكردنی نه‌ته‌وه و، دین و، مەزەب، نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووى دیموكراسیه له ناوچه‌كه‌دا.