Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە کێن.. چۆن داعشیان وەدەر نا و کۆبانییان ڕزگار کرد؟

بۆ هاوکاریی شەڕڤانان لە ڕۆژاوای کوردستان، هێزێکی پێشمەرگە بەرەو کۆبانی دەچن.

هەولێر-KDP.info- هێزەکانی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی، توانی کۆبانیی ڕۆژاوای کوردستان ئازاد بکات، کە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا و داعشی لێ وەدەر بنێ.

ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی(جەیمس تیری)، لە بەیاننامەیەکیدا کە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە دەڵێ "هێزی پیادەی کوردی، بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیمان، توانی شاری کۆبانی بگەڕێنێتەوە و ئەو پڕۆپاگەندەیەی داعش بەتاڵ بکاتەوە کە، شکست نابا"، جەختیشی کردووەتەوە کە، "هاوپەیمانان لە هێرشکردنە سەر داعش بەردەوام دەبن، جا لە هەر کوێیەک بن."

هێزی هاوپەیمانان لە ٢٣ـی سەپتەمبەری ٢٠١٤ یەکەم گورزی ئاسمانییان لەو شوێنانە وەشاند کە داعش لە کۆبانی دەستی بەسەردا گرتبوون؛ هێرشەکان لەو دەڤەرە، بە هاوکاری و پشتیوانیی پێشمـەرگە بۆ زیاتر لە چوار مانگ درێژەیان هەبوو، لە ئاکامدا زیاتر لە ١٦٠٠کوژراوی لێ کەوتەوە. ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ زانیاری داوە.

پێشمەرگە
زاراوەکە کە بە عارەبییەکە واتا "فیداییەکان"، سەربازی کوردی هەرێمی کورستانی عێراقن، کە دژ بە داعش وەستاونەتەوە.
ڕاپۆرتێکی بی بی سیی بەریتانیایی، لە باسی پێشمەرگەدا دەڵێ، ڕەگەکەیان بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ دەگەڕێتەوە، ئەوکات پاسەوانی سنوور بوون کە لە چەکداری هۆزەکان پێک هاتبوو، پاش ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی جیهاندا، ئەوان زۆر باش ڕێک خرابوون.
دواتر پێشمەرگە لەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و سەرەتای شەستەکاندا گەشەی کرد، بوو بە بەشێک لە ناسنامەی کورد بە گشتی، کە ئەرکی پارێزگاری لە مافە نەتەوەییەکان و بەدیهاتنیان بوو.

لە جەنگی داهیرکردنی عێراقدا، پێشمەرگە هاوکاریی وڵاتە یەکگرتووەکانی کرد، هەردوو لا-ئەمەریکا و کورد- دژ بە ڕژێمی حکوومەتی عێراق بوون کە (سەددام حوسێن) سەرۆکایەتیی دەکرد؛ هاوکات هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنی دیکەی بەرهەڵستکاری عێراقیدا هەبوو.

پاش ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هاتنە نێو عێراقەوە، لە ڕووی مەشق و ئەنجامدانی پرۆسەی هاوبەشەوە لە بواری جیادا هاوکاریی یەکدییان کرد.

ئازادکردنی کۆبانی
زیاتر لە چوار مانگ، بە هاوکاریی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵتی، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ڕیکخراوی داعشدا هەبوو، لەپێناو ئازادکردنی شاری کۆبانیدا.
ئەمانە مێژووی هێرشەکانن کە ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە:
- ١٦ـی سەپتەمبەری ٢٠١٤، داعش زۆر خێرا هێرشی فراوانی بۆ سەر کۆبانی بەرپا کرد و گەمارۆیان دا.
- ١٩ـی سەپتەمبەری ٢٠١٤، داعش بە خێرایی بروسکە ٦٠ گوندی کوردانی لە نزیک سنوور داگیر کردن، کە دوو ڕۆژی خایاند.
- ٢٣ـی سەپتەمبەری ٢٠١٤، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانە عەرەبەکانی هەڵمەتی ئاسمانییان بۆ سەر داعش لە سووریا بەرپا کرد. پاش ڕۆژێک، گورزی هاوپەیمانان لە مۆڵگەکانی داعش درا لە دەوروبەری کۆبانی، کە بە تەواوی لە لایەن تیرۆریستانەوە گەمارۆ درابوو.
٦ـ ئۆکتۆبەری ٢٠١٤، داعش شکستی بە شەڕڤانان برد کە لە بەرەی ڕۆژهەڵاتەوە بەرگرییان دەکرد؛ چەند ڕۆژێک پێکدادان لە نێوان خۆپێشاندەرانی کورد کە پشتیوانی پێشمەرگە بوون، لەگەڵ پۆلیسدا لە شارەکانی تورکیادا هاتە ئاراوە، چونکە خۆپێشاندەران دەیانەویست تورکیا دژ بە تیرۆریستان کە دەیانەوێت بە تەواوی دەست بەسەر کۆبانیدا بگرن، هەڵوێست بگرێ. لە ئاکامدا ٣٠ کەس بوونە قوربانی.

-١٠ـ ئۆکتۆبەری ٢٠١٤، تیرۆریستان دەستیان بەسەر بارەگاکانی شەڕڤاناندا گرت لە کۆبانی. پاش سێ ڕۆژ، داعش ڕێی بۆ خۆش بوو و دەستی بەسەر نیوەی شاری کۆبانیدا گرت.
-٢٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤، تورکیا ڕازی بوو بەوەی پێشمەرگە بۆ پاراستنی کۆبانی بە نێو خاکەکەیدا ڕەت ببێ؛ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایش بە چەک و پێداویستیی پزیشکی هاوکاریی پێشمەرگەی کرد، تا بە هانای بەرگریکارانی کۆبانیوە بچن و نەهێڵێ بکەوێ.
- ٣ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤، ١٥٠ پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە و بۆ جەنگان دژ بە داعش چوونە کۆبانی.
١٩ـی یەنایەری ٢٠١٥، پێشمەرگە لە کۆبانی داعش تێکـشکاند و لە کۆبانیی دەرکردن. بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا کە بە فڕانس پرێسی داون.

ئاژانسەکان