Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی سپێدە پیرۆز دەکات

بەبۆنەی سێیەمین سالیادی دامەزراندنیەوە ئەمرۆ شەممە 16/6/2012 ، بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەر و تەواوی كارمەندانی كەنالی ئاسمانی سپێدە كرد، ئەمەی خوارەوەش دەقی پەیامەكەی بەرێزیانە:


به‌ ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان

به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ر و گشت كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌

سڵاوورێز

به‌ بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه‌تان ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌م و هیوا ده‌خوازم ساڵی نوێی كه‌ناڵه‌كه‌تان ساڵێكی جیاوازتر و پڕ به‌رهه‌م بێت و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر هه‌ڵبگرێت له‌ پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی بینه‌رانیدا.

هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
16/6/2012