Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی داراییی عێراق

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی (٤٣،٠٩٤،١٤١،٠٠٠) چل و سێ ملیار و نەوەد و چوار ملیۆن و سەد و چل و یەک هەزار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵ.

ئەمرۆ چوارشەممە، ٨ی نیسانی ٢٠٢٦، بڕی (٤٣،٠٩٤،١٤١،٠٠٠) چل و سێ ملیار و نەوەد و چوار ملیۆن و سەد و چل و یەک هەزار دینار، وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئازار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکیی ناوەندیی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٨ی نیسانی ٢٠٢٦