Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی یاوەری بارزانیی نەمر لاوكۆ مامەند مەسیح

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مسعود بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەر و كەسوكاری بەڕێزی خواڵێخۆشبوو (لاوكۆ مامەند مەسیح) پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەکات.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (لاوكۆ مامەند مەسیح)ـم پێ گەییشت كە تەمەنی پڕ لە شانازیی خۆی لەپێناو شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەر و كەسوكاری بەڕێزی خواڵێخۆشبوو لاوكۆ مامەند مەسیح و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

10ی كانوونی دووەمی 2026