Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریی هەنگاوەکانی ترەمپ دەکەین لەپێناو ئاشتی لە ناوچەکەدا

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا بەشداریی کرد و گوتارێکی پێشکێش کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا جەختکردنەوەیە لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەولێر و واشنتن و نیشانەی پەیوەندییەکی مێژووییە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پێشمەرگە شانبەشانی ئەمریکا شەڕی دژی داعشیان کرد و ئەمریکا هەمیشە لەپاڵ گەلی کورد وەستاوە.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، "بەتەواوی پشتگیری لە هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، هەروەها دەستخۆشیی لێدەکەین بۆ دیاریکردنی بەڕێز مارک ساڤایا وەکو نێردەیەکی تایبەتی بۆ عێراق، ئەمە پێشهاتێکی گرنگە."