Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئابووریی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی گەشەسەندنی خێرا دایە

هەولێر -KDP.info- ئابووریی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی گەشەسەندنی خێرادایە و بەرەو سەربەخۆیی زیاتر هەنگاو دەنێت، دەرفەتەکان فراوان بوون و هەلی کاری زیاتر ڕەخساوە، ئەمەش بەهۆی سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوەیە کە گرنگییەکی زۆری بە هەمەچەشنکردنی ئابووری و کەرتی وەبەرهێنان داوە.

لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکارییەکی بەرچاوی بۆ وەبەرهێنان کردووە، بەمەش کۆی گشتیی وەبەرهێنان گەیشتووەتە 24 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار. 

ئەم بڕە پارەیە لە 596 پڕۆژەی جیاواز، لە 12 کەرتی سەرەکی خەرج کراوە. 

بەپێی ئامارەکان، پڕۆژەکان بەم شێوەیە دابەش وون:

بازرگانی: 154 پڕۆژە. 

پیشەسازی: 149 پڕۆژە. 

گەشتیاری: 80 پڕۆژە. 

نیشتەجێبوون: 62 پڕۆژە. 

فێرکردن: 53 پڕۆژە. 

تەندروستی: 35 پڕۆژە. 

کشتوکاڵ: 24 پڕۆژە. 

وەرزش: 15 پڕۆژە.

هاوبەش و بیانی: 11 پڕۆژە. 

خزمەتگوزاری: 8 پڕۆژە. 

هونەری: 3 پڕۆژە. 

بانکەکان: 2 پڕۆژە. 

ئەم جووڵە ئابوورییە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەخساندنی هەلی کار هەبووە. لەڕێگەی کەرتی وەبەرهێنانەوە 140 هەزار هەلی کار و لە ڕێگەی کارگە پیشەسازییەکانەوە زیاتر لە 18 هەزار هەلی کار دابین کراوە. 

 8,136 گەنجیش لە سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان سوودمەند بوونە، بەمەش کۆی ژمارەی کرێکارانی ناوخۆیی و بیانی لەم پڕۆژانەدا گەیشتووەتە 205 هەزار کرێکار. 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، وەبەرهێنان کۆڵەکەی سەرەکیی پێشخستنی ئابوورییە و کارکردن لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و زیادکردنی بەشداریی کەرتی تایبەت، بە ئامانجی بنیاتنانی کوردستانێکی ئاوەدانتر و بەهێزتر بەردەوام دەبێت.