ھەولێر-KDP. info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كونسوڵى گشتیى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله، بانگهێشتنامه‌یه‌كى به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى قه‌ته‌رى بۆ به‌شداریكردن له كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ده‌وحه‌دا، گه‌یانده سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كه بڕیاره دیسه‌مبه‌رى داهاتوو، به چاودێریى جه‌نابى شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ بانگهێشته‌كه، ئاماده‌یى نیشان دا كه به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ركردایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى، به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.