ھەولێرKDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/4/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له خاتوو كریستیانه هۆمان، باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وەرێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش كرد. له‌مباره‌وه، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بپارێزرێت و كێشه و ناكۆكییه‌كان، ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.