Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

ھەولێر-KDP.info-  سێشەممە 15ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی لە دۆستایەتی و هاوبەشیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان كردەوە لەپێناو دابینكردنی سەقامگیری و پێشڤەچوون لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.

هەر لەو دیدارە گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و ناوچەكە بە گشتی كرا و بیروڕا لەبارەی گرفت و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخی لایەنە كوردییەكانی سووریا و داهاتوو و پەیوەندییان لەگەڵ حكوومەتی تازەی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئالنگارییەكان.

گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەوەری تری دیدارەکە بوو.