هه‌ولێر-KDP.info- د. ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، پێویسته كۆنفرانسی ئافره‌تانی پارتی به‌رده‌وامی هه‌بێت و ده‌شڵێ، قۆناغه‌كه پێویستی به ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی ئافره‌تانی پارتی هه‌بوو.
د. ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، كۆنفرانسی ئافره‌تان له قۆناغێكی زۆر گرینگدا ئه‌نجام درا، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه له‌م كاته‌دا لە چه‌ندین ڕووەوە گرینگیی خۆی هه‌یه له‌وانه‌ش، ئێمه به‌ره‌و قۆناغێكی دیكه‌ی حوكمڕانیی كوردی ده‌چین ئه‌ویش پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ته، كۆنفرانسه‌كه هه‌نگاوێكه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆ قۆناغی ئێستای كوردستان پلانی حكوومه‌ت بۆ ئافره‌ت چییه و چۆن ده‌ڕوانێته پرسی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ی زیاتر جێی خۆی له‌ناو كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتەوە، كامیانه.
د. ڤیان سلێمان گوتیشی، ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ ده‌بێت وه‌ك لیژنه‌ی ئاماده‌كار، كار بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ین، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له ڕێگه‌ی پێنج گرووپی ئافره‌تانه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ئافره‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه لە‌خۆ بگرێت و ببێته هه‌نگاوێك بۆ به‌هێزتركردنی رۆڵی ئافره‌تی كوردستان له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، بێگومان وه‌ك هه‌موو جارێك پارتی ده‌ستپێشخه‌ر بووه و ڕاسته كۆنفرانسه‌كه هی ئافره‌تانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، به‌ڵام لە هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن ئافره‌تانی پارتییه‌وه نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی چۆن له‌و قۆناغه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئافره‌ت ده‌كات، ئافره‌تان باوه‌ڕیان به پارتی هه‌یه و ڕۆڵی پارتیش له سه‌رخستنی توانای ئافره‌تی كوردستان دیارە.
د. ڤیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، ناوچه‌كه گۆڕانكاریی زۆر خێرای تێدا رووده‌دات و پێویسته ئاماده‌كاری بۆ ئافره‌تانی كوردستان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری ئێستای ئافره‌تی كوردستان ته‌نیا كاركردن نییه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و هه‌بوونی پیشه‌یه‌ك نییه، بەڵکو ڕۆڵێكی زۆر گرینگتری هه‌یه، ئه‌ویش ڕۆڵی په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ستی نیشتیمانییه و پێویستە ئافره‌تی كوردستان به‌هێزتر له جاران ڕۆڵێكی گرینگ بگێڕێ بۆ به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتیمانی، هه‌روه‌ك سەرۆك بارزانی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و دژایەتی و شه‌ڕەی دوژمنانی ئێمه بۆ بێهێزكردنی هه‌ستی نیشتیمانی ئێمه دەیكه‌ن، زۆر له شه‌ڕی تۆپ و تفه‌نگ مه‌ترسیدارتره.
د. ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ده‌شڵێ، كۆنفرانسه‌كه گه‌شه‌پێدانێكی گرینگه بۆ ئافره‌ت، پیویسته ماوه ماوه كۆنفرانسی هاوشێوه به‌رده‌وامی هه‌بێت ئینجا به شێوه‌ی ساڵانه بێت یانیش وه‌رزانه، گرینگیشه هه‌ر جاره‌و به شێوازێك و ئالیه‌تێك كۆنفرانس به‌ڕێوه‌بچێت و بابه‌تێكی دیاریكراو هه‌بێت، چونكه ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی تایبه‌ت به پرسی ئافره‌ت، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئافره‌ت هه‌یه‌تی و ستراتیژیه‌تی ئافره‌ت بۆ داهاتوو دیاری بكات.
قائید میرۆ