پیرمام-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەرەوپێشتربردنی تواناکانی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، ڕۆژی شەممە ١٢ی ٤ی ٢٠٢٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی لەپیرمام، قۆناغی سێیەمی خولی ڕاھێنان و برەودان بە تواناکانی ڕێکخستن بۆ ژمارەیەکی دیکەی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنەناوچەکانی سەرجەم لقەکانی پارتی دەستیپێکرد و پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ۱٤ی ٤ لە ڕێورەسمێکی شایستەدا قۆناغی سێیەمی ئەم خولەش سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "لە درێژەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ برەودانی زیاتر بە تواناکانی سەرکردایەتی ئۆرگان و ئامادەکاری زیاتر بۆ ڕاپەراندنی بەرهەمدارتری ئەرک و لێپرسراوێتییەکان، سوپاس بۆ خوا دوای جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی خولی ڕاهێنانی ڕیکخستن لە ڕووی تیۆری و پراکتیکییەوە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ۱٤ی ٤ لە ڕێورەسمێکی شایستەدا قۆناغی سێیەمی ئەم خولە بۆ ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانمان لە تەواوی لقەکانی پارتیمان بەڕێوەچوو.
بهرپرسی بەشی ڕێكخستن گوتیشی، "لەم قۆناغەشدا، بە گیانێکی بەرزی پارتییانەوە هەڤاڵان بە ناوەرۆکی بابەتەکان ئاشناتر کران و ڕەهەندەکانی ئەرک و لێپرسراوێتی بۆ قۆناغی ئێستا و ئایندە لە ناو کایەی سیاسی و جەماوەری و هەڵبژاردن و بەرێوەبردنی ئۆرگان و خەسڵەتەکانی سەرکردایەتی و ئاشنا کردنیان بە گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە و جیهان، بە ڕوونی بۆیان شیکرایەوە.

