هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه 14ی 4ی 2025، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ ده‌ربڕى.
كونسوڵى گشتیى نوێى ئیتاڵیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كرده‌وە.
هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.