ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی دھۆک بەسەر یانەی ئیتفاقی سعوودی پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و دەستخۆشی لە سەرۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەی دھۆک دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پیرۆزبایی لە یانەی دھۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەکە کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکە بەسەر یانەی ئیتفاقی سعوودی لە چوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی عەرەبی.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆک و تەواوی وەرزشوانان و ھاندەرانی یانەی دھۆک، ھاوکات ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستوون.
ئەمشەو، یاریی نێوان یانەی دهۆك و یانەی ئیتیفاقی سعوودی لە یاریگەی نێودەوڵەتیی دهۆك بەڕێوەچوو، كە تێیدا، یانەی دهۆك لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆی سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد و گەیشتە یاریی كۆتایی جامی یانەكانی كەنداو.