Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندی پارتی و یەكێتی به ‌ئیجابی باسی پێكهێنانی كابینەی دەیەم ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی (مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - راپەرین)ی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لەبەردەم پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگر نییە و بەمنزیكانە حكوومەت پێكدێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٥، عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی (مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - راپەرین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هه‌نگاوه‌كان باش رۆیشتوون، شاندی پارتی و یەكێتی به ‌ئیجابی باسی ده‌كه‌ن و نزیكبوونه‌وه‌ی باش هه‌یه‌ و له‌م نزیكانه‌ حكوومه‌ت دروست ده‌كرێت.

عەلی حسێن گوتیشی، "پێم وانییه‌ گرفتی له‌و شێوه‌یه‌ مابێت، هه‌موو بابه‌ته‌ گرنگه‌كان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، هه‌نگاوه‌كان باش دەڕۆن. هیچ شتێك نییه‌ گرفت بێت، چونكه‌ قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان قۆناغێکی گرنگە و به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موولایه‌كه‌ كه‌ قۆناغه‌كە تێپەڕێت.