Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دکتۆر مەردان خدر: ئاکرێ و بەردەڕەش کلیلی دەروازەی ڕاپەڕینی بادینانن

ھەولێر - KDPP.info - بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئاکرێ و بەردەڕەش کلیلی دەروازەی ڕاپەڕینی بادینانن، ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەرھەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ن، لە م یادەدا ھیواخوازین کاروانی ئاوەدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بەردەوام بێت."

دکتۆر مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ١٢/٣ ڕۆژی ڕاپەڕینی ئاکرێ و بەردەڕەشە، بەم بۆنەیەوە کە ڕاپەڕینی ئاکرێ و بەردەڕەش کلیلی ڕزگاری بادینانە، بە ناوی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ھەموو خەڵکی ناوچەکە دەکەین، بەتایبەت شەھیدانی ڕاپەڕین و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگەی کوردستان. ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھاندەرێک، باشتر خزمەتی ناوچەکە بکرێت و چی کەموکوڕی ھەیە چارەسەر بکرێت و درێژە بە کاروانی ئاوەدانکردنەوە بدرێت کە بەرھەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ە."

دکتۆر مەردان خدر گوتیشی: "بێگومان ئەو دەستکەوتەی بەدەستھاتووە ھەمووی بەرھەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ن، ئەو پێشوەچوونەی لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش کراوە، بەرھەمی ڕاپەڕینە. ھیوادارین لەو یادەدا پرۆسەی ئاوەدانی و خزمەتکردن بەردەوام بێت، وەکو وەفایەک بۆ خوێنی شەھیدان و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان و جەماوەری ڕاپەڕیو، بەتایبەت خەڵکی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش، کە توانیان لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، ئاکرێ و بەردەڕەش لە زوڵمی ڕژێمی بەعس ئازاد بکەن."

بڵند ئیبراھیم