مه‌خموور-KDP.info- ئه‌مڕۆ 34 ساڵ به‌سه‌ر ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری مه‌خمووردا تێده‌په‌ڕێت و به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتیش ده‌ڵێ، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی له ڕۆژی 12ی ئاداری 1991 به‌ر بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان كه‌وت شارۆچكه و ده‌ڤه‌ری مه‌خمووره.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ، پەیوەست بە ساڵیادی ڕاپەڕینی مەخمووریەكان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 5ی ئاداری 1991 ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی پێكرد و یه‌كه‌م بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێكرد و به‌رده‌وامبوو تا دوا سنووری باشووری كوردستان ئازادكرا له ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو، باشترین ده‌ستكه‌وتی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌بوونی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان بوو ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین و جوانترین به‌رهه‌می ئازادبوونی كوردستان بوو، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی له ڕۆژی 12ی ئاداری 1991 به‌ر بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان كه‌وت شارۆچكه‌ی مه‌خموور و ده‌ڤه‌ری مه‌خمووره.
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ گوتیشی، "خه‌ڵكی تێكوشه‌ری مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری به‌درێژایی مێژوو قوربانیان به‌خشیوه و خه‌ڵكێكی ئێ‌كجار نیشتیمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕی لێیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌خموور به‌ده‌رنه‌بوو له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وانیش به‌هه‌مان گوڕوتین ڕاپه‌ڕین و مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری پاكرایه‌وه له دار و ده‌ستەی به‌عس و حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "مه‌خموور نزیكه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و تكریت و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر تامه‌زرۆی ئازادی و ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌بوون كه‌له ڕۆژی 12ی ئادار به‌ده‌ستیان هێنا، پیرۆزبایی ڕاپه‌ڕین و ئازادكردنی مه‌خموور له خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ین كە هه‌میشه خۆڕاگربوونه له‌به‌رده‌م زۆڵم و سته‌م.
قائید میرۆ