Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆیە.. بەردی بناغەی لێژنەی ناوچەی کۆیە دانرا

کۆیە-KDP.info- لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16ی پارتی و دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوانی ئاینی و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کۆیە و ئەندام و لایەنگرانی ( پ د ك) لەو سنوورە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی لێژنەی ناوچەی کۆیە دانرا.

لەو مەراسیمەدا کە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕوحی زیندووی شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمر دەستی پێکرد، چەندین وتار پێشکەشکرا، کە سەرجەمیان ئاماژەیان بە بیرەوەری ڕاپەرین و ڕێكکەوتنامەی مێژوویی 11 ئازار و  ئازادکردنی هەولێر و کۆیە کرد.

هاوکات جەخت لەسەر خزمەتی زیاتری کۆیە کراو بەتایبەت لەسەر تەواو کردنی ڕێگەی ستراتیژی هەولێر -کۆیە کرایەوە کە ئێستا بە جیدی کاری لێ دەکرێ…

کۆیە یەکێکە لە شارە دێرین و خاوەن شارستانییەتی دەوڵەمەندە لە هەرێمی کوردستان. لەبەر گرنگی ئەو مێژووە جوانەش جێگەی گرنگی پێدانی بارزانی نەمر بووە.

بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە لە کۆن و ئێستادا، سەنتەرێکی گرنگی ڕۆشنبیری کلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و بازرگانی بووە.