Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگه‌یه‌نراوى لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

ھەولێر-KDP.info-  لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى

پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ئه‌مڕۆ 4ى شوباتى 2025 له‌ هه‌ولێر، لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندین دانیشتنی چڕوپڕ و گفتوگۆى بنیاتنه‌رانه‌ به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له‌ قۆناغى داهاتووى حوكمڕانیدا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانیى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.

له‌ میانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى لیژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى.