ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/2/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كیڤن لیهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووریا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منیى عێراق و سووریا و جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بیروڕایان گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌وه ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو فیرقه‌ى سێ و چوارى پێشمه‌رگه‌یان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكییان له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه.
لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.