Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپەڕی KDP وادەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە ئاشکرا دەكات

هەولێر-KDP.info- دوای ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق ھەفتەی داھاتوو دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێت، کە بەپێی یاسای بودجە ٤٠٠ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکرێت لە ڕێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان و تێچووی ھەر بەرمیلێکیش ١٦دۆلار دەبێت بۆ کۆمپانیاکانی نەوت.

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمان عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی ھەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی  بڵاو دەکرێتەوە و مەرسوومی پێدەردەچێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ڕاستەوخۆ دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە و ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە، کە ٤٠٠ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی دەرەوە دەکرێت لەرێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان و ١٦ دۆلار تێچووی ھەر بەرمیلێک نەوت دەبێت  بۆ کۆمپانیاکان، کە ئەو ڕێکارانە ماوەی ١٠ڕۆژی پێویستە تەواو بکرێت.

دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی، ھەفتەی داھاتوو دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە  و کۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی دەکات و ئەوان نەوتەکە دەفرۆشن و پارەکەش دەچێتە خەزێنەی گشتی دەوڵەت، لەوێش پارەکە دادەنرێت و ئینجا پارەی تێچووی نەوت خەرج دەکرێت بۆ کۆمپانیاکان، بۆیە ئەو پرسە یەکلایی بۆتەوە و دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە بەپێی ھەمواری یاسای بودجەی گشتی عێراق، چونکە دیاری کراوە پێویستە لە ٤٠٠ھەزار بەرمیل نەوت کەمتر نەبێت و تێچووی ھەر بەرمیلێکیش ١٦ دۆلار دەبێت و ھەفتەی داھاتوو دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ دەرەوە لەرێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان.

 

 

بڵند ئیبراھیم