Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شەپۆلێکى بارانبارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/2/2025، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، بە گشتى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە 5/2/2025، لە کاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوەر دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە ئێوارە بۆ هەور دەگۆڕێت، کاریگەریى شەپۆلێکى بارانبارینیش بۆ سەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات.

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕوونیشی كردووەتەوە، کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێك ناوچەى جیاجیا بە نمەباران و ناوچە سنوورییەکان لە درەنگانى شەودا بەفربارین دەبێت.