Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە تەندروستیی ئاکۆ عەباس ئاغا دەپرسێتەوە

ھەولێر - KDP.info - ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٣.٢.٢٠٢٥ سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی و دکتۆر پیرۆت تێکۆشەری دێرینی کورد و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی و چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، بە مەبەستی پرسینەوە لە تەندروستییان سەردانی ئاکۆ عەباس ئاغایان کرد، کە چەند ڕۆژێکە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.

لە میانی سەردانەکەدا سیداد بارزانی سڵاوی جەنابی سەرۆک بارزانی پێ گەیاند و لە ڕەوشی تەندروستیی کاک ئاکۆ عەباس ئاغای پرسی و ھیوای تەندروستییەکی باش و زوو چاکبوونەوە و ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.

لە لایەن خۆیەوە ئاکۆ عەباس ئاغا خۆشحاڵی بەو سەردانەیان دەربڕی و سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد، کە بە پەرۆشەوە لە ھەواڵیان پرسیوەتەوە.