Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبووه‌وه‌

بەغدا-KDP.info- هه‌ر له‌ به‌غدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/1/13، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، کۆبووەوە.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، هه‌روه‌ها پێویستیی کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد بۆ پاراستنی عێراق لە کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە، جەختیشیان لەسەر گرنگیی یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.