Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات

هه‌ولێر‌-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (احمد ابراهیم الظاهری) کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیماراتی لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیمارات کرایەوە.