Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند

هه‌ولێر‌-KDP.info- عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، داواکارە لە هەموو لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن پابەندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

ڕاشیگەیاند، کۆمیسیۆن بە شەفافانە پرۆسەکەی بەڕێوەبردووە و سوپاسی کارمەندان و هێزە ئەمنییەکان و تەواوی دەنگدەرانی کرد. هەروا پیرۆزبایی لە لیستە براوەکان و کاندیدە دەرچووەکان کرد.  

هاوکات ئاماژەی بە سەرکەوتوویی پرۆسەکە کرد و گوتی: زیاتر لە هەزار چاودێر و  ڕێکخراویی بیانی لەگەڵ زیاتر لە هەزار چاودێری ناوخۆیی ئامادەی چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بوون.

ئاماژەشیدا هەموو ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراوبوون لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پێداچوونەوەیان پێداکراوە.

له‌و کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیدا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی لە بازنەكان بەو شێوە راگه‌یاند:

بازنه‌ی سلێمانی

پارتی: 3 كورسی

یەكێتی: 15 كورسی

نەوەی نوێ: 8 كورسی

یەكگرتوو: 3 كورسی

هەڵوێست: 2 كورسی

كۆمەڵ: 2 كورسی

بەرەی گەل: 1 كورسی

گۆڕان: 1 كورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستان: 1 كورسی

دواتر سه‌رۆكی كۆمسیۆن، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی بازنه‌ی دهۆكی ڕاگه‌یاند:

پارتی: 18 كورسی

نەوەی نوێ: 2 كورسی

یەكگرتوو: 2 كورسی

یەكێتی: 1 كورسی

هەڵوێست: 1 كورسی

هاوكات ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی بازنەی هەولێر ڕاگه‌یاندرا كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

پارتی: 17 كورسی

یەكێتی: 6 كورسی

نەوەی نوێ: 5 كورسی

یەكگرتوو: 1 كورسی

هەڵوێست: 1 كورسی

كۆمەڵ: 1 كورسی

بەرەی گەل: 1 كورسی

له‌ كۆتاییدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لە بازنەی هەڵەبجەش به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

پارتی: 1 كورسی

یەكێتی: 1 كورسی

یەكگرتوو: 1 كورسی

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕیوه‌ چوو و ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕاگه‌یاند.