Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كاندیدانی پارتی: خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌بین

هه‌ولێر-kdp.info- كاندیدانی پارتی له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان دەکەنەوە و داوا له‌ ده‌نگده‌رانیش ده‌كه‌ن ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگ به‌ لیستی 190ی پارتی بده‌ن. 

هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، كاندیدی ژماره‌ 2ی لیستی 190 به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانی شۆڕشێكی ئاوه‌دانی ده‌ستپێكراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، پلانی زۆر درێژخایه‌ن هه‌ن، له‌وه‌ دڵنیابن پاڵپشتی خه‌ڵك ده‌بین و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌گه‌یه‌نین، له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر متمانه‌ به‌ده‌ست بێنم ئه‌وه‌ به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌ران ده‌ده‌م هه‌میشه‌ پشتیوانیان بم و له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانیان ده‌بم. 

عه‌لی ئامه‌، كاندیدی ژماره‌ 47 ی لیستی پارتی له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ئێمه‌ خزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمان ده‌بین له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ر شوێنێك بوشایی هه‌بێت ئاماده‌ین پڕی بكه‌ینه‌وه‌، لیستی پارتی لیستی هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌ و داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی 190ی پارتی هه‌ڵبژێرن. 

به‌یار ته‌قیه‌دین، كاندیدی ژماره‌ 13ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: خه‌ڵكی پێشوازی له‌ كاندیدانی پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست بێنم له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌، له‌ چوار ساڵی داهاتوو كار له‌سه‌ر كه‌رتی ڕێگاوبان ده‌كه‌م و به‌ هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ باشتركردنی رێگاو بانه‌كان دەکەم. 

فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، كاندیدی ژماره‌  49ی لیستی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ به‌نده‌ كاندیدی پارتییه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌مانه‌وێ له‌و ڕێگایه‌وه‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین، ده‌نگدان به‌ لیستی 190ی پارتی ده‌نگدانه‌ بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی،  هه‌ر پارتیش ده‌توانێ به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، بۆیە داوا دەکەم دەنگدەر دەنگ و منمانەی خۆی بە لیستی 190 بسپێرێت. 

 

قائید میرۆ