سلێمانی -KDP.info- كاندیدانی پارتی تێكڕا ده‌ڵێن: به نیازین ببینه چاودێری شاری سلێمانی و داهات و زه‌وی و خاڵه گومرگییه‌كان و سه‌روه‌ری یاسا له‌م ده‌ڤه‌ره.
من وەك شیخ محمد شیلەخانی کاندیدی ژمارە ( 55) ی لیستی 190 لە سنووری بازنەی سلێمانی، دڵنیابن دەبمە پارێزەری ماف و داواکارییەکانی خەڵك و ڕێ لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و قاچاخچێتی سنوورەکان و بازرگانی نادروست دەگرم، ڕێگە نادەین ژەهری ماددە هۆشبەرەکان و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو بهێنرێت و دەرخواردی خەڵک بدرێت، ده‌بینه چاودێرێكی ورد و ئازا و گه‌لدۆست به‌سه‌ر داموده‌گاكانی ئه‌م سنووره‌وه و ڕێ له پاشاگه‌ردانی ئابووری، خزمەتگوزاری و یاسایی دەگرین، هه‌ر بۆیه لە پێناو مسۆگەرکردن و چەسپاندنی یاسا بۆ (ئارامی و ئاوەدانی _ پێکەوەیی و خۆڕاگری) زۆرگرنگە جەماوەری دەنگدەری بازنەی سلێمانی دەنگ بە لیستی ١٩٠ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
دڵشاد عومه‌ر نوری كاندیدی ژماره 20ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: ئامانجی ئێمه یه‌گرتوویی و سه‌روه‌ریی یاسایه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان هه‌رێم به‌بێ جیاوازیی، ئێمه له هه‌ولێر و دهۆك له‌مێژه ده‌ستمان كردووه به وڵاتسازی و چاكسازیی و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆفیشناڵ و داتامهند، ده‌مانه‌وێ چاودێرێكی ورد بین به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له شار و شارۆچكه‌كانی سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی نایاسایی گروپی ده‌ربێنین و بیخه‌ینه به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت و حزب له شوێنی خۆی ئیشی خۆی بكات و حكوومه‌ت له پێگه‌ی خۆی بۆ خزمه‌ت ئیش بكات، ئیتر به‌سه ئیداره‌دانی مه‌زاجی و كه‌سی چونكه لە سلێمانی شكستێكی قورسی هێناوه و ئێمه و خه‌ڵكیشی ئیحراج كردووه.
د.شۆخان جاف، كاندیدی لیستی 190 له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی گوتی: خەڵکی شاری چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان لەوە تێگەیشتوون کە هەر شوێنێک پارتی دیموکراتی کوردستانی لێ بێت یەکسانی و دادپەروەری و ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لەوێ بەدی دەکرێت، یەکسانی لە دەرفەتی ژیان و هەلی کار دەستەبەر دەکرێت، خەڵکی گەرمیان .. بەتایبەتی قوربانیانی ئەنفالکراوان لە پێشینەی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بووە، هەمیشە قەڵای خۆڕاگری کوردایەتی بوون و شایانی ڕێز و ته‌قدیر و خزمه‌تن، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ڕێزی لە قوربانیدانی خەڵکی گەرمیان گرتووه، پارتی حزبی کردارە نەک قسە و چەواشەکردن، بۆیە لەڕێگای گەیاندنی کاروانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ گەرمیان و دەڤەری ڕاپەڕین وەڵامی نەیارانی داوەتەوە و سه‌لماندوویه‌تی حزبێكی پراگماتی عه‌قڵانی خاوه‌ن ستراتیجە.
فازڵ عومه‌ر كاندیدی ژماره 47ی لیستی 190ی پارتی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی گوتی: په‌یاممان بۆ هاووڵاتییانمان لە پارێزگای سلێمانی و بازنەی نوێنەرایەتیمان بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌یه، لە پێناو ژیانێكی شایستەی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، خزمەتگوزاری، كۆتایهێنان بە پەراوێزخستن، قۆرخكاری، دیار نەمانی داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنورییەكان و داهاتی نەوتیی ئەم سنوورە، لەپێناو ڕێگری لە پاشاگەردانی سیاسی و ململانێی ناشەریفانەی نێوان هەرزە و كاڵفامە سیاسییەكانی ئەم سنوورە و كۆتایهێنان بە شپرزەیی سیاسی ده‌نگ بده‌نه لیستی 190.
لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی دۆخی دەروونی و كۆمەڵاتی بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی لەم پارێزگا خۆشەویستە و لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی مافیاكانی ماددەی هۆشبەر و دەرمان و خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوو و قۆرخكاری لە سەرجەم بوارەكاندا، تەنیا هیوا پاڵپشتیکردنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئێستا و ئاینده‌مان به به‌هێزی پارتی و لیسته‌كه‌ی ڕوونە و داوا ده‌كه‌م سلێمانی ئه‌م جاره ببێته مه‌ڵبه‌ندی گێڕانه‌وه‌ی سنووره‌كه بۆسه‌ر ڕێڕه‌وی دروستی خۆی.
سه‌لاح جه‌لال