Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەلا مستەفا بارزانی داواکار بوو لە هاووڵاتییان دەنگ بە لیستی سەرۆک بارزانی بدەن

مێرگەسۆر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی، لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردن بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دەڤەری بارزان، بەجیا لەگەڵ ھاووڵاتییانی سنوری لیژنەی ناوچەی مێرگەسۆر و بلێ کۆبوویەوە.  

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێزیان کار و بەرنامەکانی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و چۆنیەتی خزمەتکردنی زیاتر بە ھاووڵاتیان خستەڕوو، ھەروەھا بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەکرد کە دەبێت ھەموومان پێکەوە کار بۆ بەھێزکردنی وڵاتەکەمان بکەین، ئەویش بە پاڵپشتیکردن و سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە لە ڕابردوو و ئێستا و داھاتووشدا بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی پارتی تاکە حزبە بەرگری لە سەروەری نەتەوەیی و دەسکەوتەکانی گەلەکەمان دەکات.

لە دیدارەکەدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر پڕۆژە و کارە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان سەرەڕای دروستکردنی چەندین کۆسپ و تەگەرە و دژایەتی، بەڕێزیان داواکار بوو لە ھاووڵاتییان بە گڕوتینەوە بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی جەنابی سەرۆک بارزانی، لیستی ئارامی - ئاوەدانی-پێکەوەیی- خۆڕاگری، لیستی ژمارە ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.