ھەولێر-KDP.info- كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له چوار ساڵی داهاتوو دەکەنەوە، هاوكات داواش لە ده‌نگده‌ران دەکەن ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن.
به‌یار حاجی نامیق، كاندیدی ژماره 7ی لیستی 190ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه به چاوی گه‌وره ده‌ڕوانینه كاری په‌رله‌مان و ده‌مانه‌وێ ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه ده‌ربكرێن و بۆ خزمەتی خەڵک كارا بكرێن، من ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست بێنم كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بتوانن سوود له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان وەربگرن، هیوادارم ده‌نگده‌ران متمانه بده‌ن به لیستی 190ی پارتی و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
سارا مام وسو، كاندیدی ژماره 27ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بەڵێنی من به‌ڵێنی لیستی 190ی پارتییه به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك كچه شه‌هیدێك و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكی له مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م، پاڵپشتی مامۆستایان ده‌بم بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان.
د.جوان ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، كاندیدی ژماره 15ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئه‌گه‌ر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سەرکەوم، به هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ ده‌ركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور دایكی هه‌موو یاساكانه و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ده‌ستوور هه‌یه، ئیمه كاندیدی لیستێكی پیرۆزین سه‌ركه‌وتنی لیستی 190 لای ئێمه له هه‌موو شتێك گرینگتره.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح، كاندیدی ژماره 5ی لیستی 190ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن، ئه‌و ئارامییه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین نیعمه‌تێكه و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین، هه‌ر بەهۆی ئه‌و ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ی پارتییه، خه‌ڵك هه‌یه له حزبه‌كه‌ی ئێمه‌ش نییه، به‌ڵام ئاماده‌یه ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدات.
قائید میرۆ