Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چین و توێژه‌كانی سلێمانی بۆ KDP: مافی خۆمانه‌ سلێمانی وه‌ك هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌ت بكرێت

سلێمانی-KDP.info-  چین و توێژه‌كانی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتییه‌وه‌ په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، پێیان وایه‌ لیستی 190ی پارتی ئه‌و كه‌ناڵه‌یە له‌ڕێگایه‌وه‌ ده‌نگی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بگاته‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌تیان بكرێت، پێیان وایه‌ پارتی حزبی خزمه‌ت و به‌رگریی و ئاشتیخوازییه. 

سه‌رتیپ سه‌لیم كاكه‌حه‌مه‌ی ته‌لان، نه‌وه‌ی یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی یەوه‌ په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێ: ده‌نگدان به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگدانه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و ئاوه‌دانی و خزمه‌ت، ده‌نگدان به‌ پارتی متمانه‌ و دڵنیاییه‌، پارتی پارێزه‌ری خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانیانه‌، لیستی 190 چارەی ڕووناكی و ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له‌یه‌ و داوا ده‌كه‌م له‌ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نگی پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ په‌رله‌مان. 

ژیران كۆسره‌ت هاووڵاتییه‌كی تری سلێمانییه‌ ده‌ڵێ: ئێمه‌ ده‌نگ به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ین له‌به‌ر ئاشتی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ ژیان و خزمه‌تگوزاری، ئێمه‌ی خه‌ڵكی سلێمانیش مافی خۆمانه‌ ئه‌و خزمه‌تانه‌مان بۆ بكرێت كه‌ به‌ هه‌ولێر و دهۆك كراوه‌، داوا له‌ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌م متمانه‌ بده‌نه‌ لیستی 190، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاوه‌دانی و ده‌وڵه‌تداری ڕاسته‌قینه‌ سنووری ئێمه‌ش بگرێته‌وه‌. 

سازان ڕەفیق هاووڵاتییه‌كیتری سلێمانییه‌، په‌یامی خۆی ئاراسته‌ كرد و گوتی، ئێمه‌ ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ ئاوه‌دانی، به‌ پێكه‌وه‌ ژیان، به‌ ڕێزگرتن له‌ كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان، داوا له‌ خه‌ڵكی سلێمانیی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م ده‌نگ بە لیستی متمانه‌ و دڵنیایی و ڕووناكی بدەن بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر و خزمه‌ت و به‌خته‌وه‌ری. 

فه‌زیله‌ جه‌لال هاووڵاتییه‌كی تری شاری سلێمانییه‌، ده‌ڵێ: ئێمه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین، چونكه‌ لیستی 190 لیستی ئه‌و حزبه‌یه‌ ئامانجی پاراستنی كوردستان و ئاوه‌دانی و چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌یه‌، پارتی زه‌رووره‌تی كوردستان دروستی كردووه‌ و چه‌قی خه‌باته‌كه‌ی پاراستنی كوردستان. 

 

سەلاح جەلال