ھەولێر-KDP.info- لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
جووڵە و هەڵسوکەوت و دەربڕینەکانی دوێنێی سەرۆکی یەکێتی لەسەر ستەیج، تەعبیر لە جەوهەری خۆی دەکات و پێویست بە هیچ وەڵامێک ناکات.
دروشمی پارتیمان (ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری)یە و، لە ڕۆژی ۲٠ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤ لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی دەدەینەوە.
لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳٠ی ئەیلوولی ۲٠۲٤