Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

به‌رپرسی لقی 22: خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی پارتییه‌ له‌ كابینەی‌ داهاتوودا ئاوه‌دانی بگه‌یه‌نێته‌ گه‌رمیان

گەرمیان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ده‌مه‌وه‌چوون و پشتیوانیی خه‌ڵكی گه‌رمیان بۆ لیستی پارتی، له‌ سه‌رووی پێشبینییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ و وێڕای هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كاریی نەیاران، كه‌چی پارتی له‌م سنووره‌ تا دێت به‌هێزتر ده‌بێت.

ئه‌كره‌م ساڵح، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "كاره‌كانمان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌، به‌ڵام به ‌فه‌رمی له‌ دوێنێوه‌ بانگه‌شه‌مان ده‌ست پێكردووه‌ له‌ ئاستی گشتی، کە به‌ده‌مه‌وه‌چوونی باش بۆ تیمه‌كانمان و رێكخستنه‌كانی ئێمه‌ هه‌یه‌ و پێشوازیی باشمان لێ دەکرێت، به‌ده‌مه‌وەچوونی خه‌ڵكیش بۆ پارتی هه‌ست پێده‌كه‌ین و بانگه‌شه‌ و كاره‌كانمان به‌پێی پلانی رێكخراو ئه‌نجام دراوه‌ به ‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش، کە له‌ سه‌رووی پێشبینییه‌كانه‌وه‌ هیوامان زۆره‌ خه‌ڵكی گه‌رمیان له‌م هه‌ڵبژاردنەدا متمانه‌ به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن و ئاماده‌یی له‌ رێكخستنی جه‌ماوه‌ری خۆمان ده‌بینین، بۆ ئه‌وه‌ی له ‌رۆژی هه‌ڵبژاردندا بچنه‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، کە بێگومان كاره‌كانمان به‌ شێوه‌یەکی رێكوپێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئومێدمان زۆره‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین".

ساڵح راشیگه‌یاند: "به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی ئەو سنووره،‌ وێڕای چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه‌، كه‌چی خه‌ڵک متمانه‌ی به‌ پارتی هه‌یه‌ و ده‌ڵێن پارتی تاكه‌ لایه‌نه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌رگری له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم بكات و كاروانی ئاوه‌دانی بگه‌یه‌نێته‌ هه‌موو شوێنێك، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارتی گرفتی نه‌بووه‌ له‌م سنووره‌، چونكه‌ له‌ ماوەی‌ رابردوودا پارتی لێره‌ ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی نه‌بووه،‌ به‌ڵام له‌ رێگای حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێی كراوه‌ له‌ خزمه‌تی ئه‌م سنووره‌دا بووه‌، به ‌تایبه‌ت بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و ته‌واوكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ته‌واونه‌كراو، کە ئەمانە كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان له‌سه‌ر خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ هەبووە، بۆیه‌ به ‌شێوه‌یەکی گشتی خه‌ڵك چاوه‌ڕوانیی له‌ پارتی زۆره‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كابینەی‌ داهاتوودا ده‌ستی ئاوه‌دانی بگه‌یه‌نێته‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان".

دەشڵێ: "له‌ گه‌رمیان ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك پۆسته‌رمان دڕێندراون، به‌ڵام به ‌چڕی نییه‌، له ‌رووی رازاندنەوەشە‌وه‌ پارتی باشترین رازاندنه‌وه‌ی كردووه‌ له‌چاو هه‌موو حزبه‌كانی تر".