Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، چەند پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبووان، (خەلیل مەجید محەمەد)، (بابەکر ھەمزە ھەوارە بەرزە)، (حاجی خدر حاجی سلێمانی گەرمکانە)، (حوسێن خدر گەرەوەیی)، (شێخ قادر شێخ محەمەد کەوانە دۆڵ)، خاتوو (کاڵێ ئەحمەد حەمەموراد) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانی بارەگای بارزانییە.

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خەلیل مەجید محەمەد.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خەلیل مەجید محەمەد،

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی گوڵان کاک ( خەلیل مەجید محەمەد )مان پێگەیشت.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین، ھاوبەشی خەمی ھەموو لایەکین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاکە ( خەلیل مەجید محەمەد ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.

إنا للە وإنا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز بابەکر ھەمزە ھەوارە بەرزە

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز کاک بابەکر ھەمزە ھەوارە بەرزە،

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( ئازیز فەتحوڵڵا ڕەسوڵ ) ھاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە بەڕێزتان و کەسوکارتان ببەخشێت، گیانی ھاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.

إنا للە وإنا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حاجی خدر حاجی سلێمانی گەرمکانە

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز حاجی خدر حاجی سلێمانی گەرمکانە،

دڵگرانین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە ( عەلی )ـی کوڕی بەڕێزتان.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستانتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە بەڕێزتان و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاکە ( عەلی ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.

إنا للە وإنا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حوسێن خدر گەرەوەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی حوسێن خدر گەرەوەیی،

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک ( حوسێن خدر گەرەوەیی )مان پێگەیشت.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین، ھاوبەشی خەمی ھەموو لایەکین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو کاکە (حوسێن خدر گەرەوەیی ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات، دڵنەوایی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.

إنا للە وإنا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز شێخ قادر شێخ محەمەد کەوانە دۆڵ

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز شێخ قادر شێخ محەمەد کەوانە دۆڵ،

دڵگرانین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە ( دانا )ـی کوڕتان.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستانتان دەکەین، ھاوبەشی خەمی ھەموو لایەکین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە بەڕێزتان و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاکە ( دانا ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.

إنا للە وإنا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو کاڵێ ئەحمەد حەمەموراد

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خاتوو کاڵێ ئەحمەد حەمەموراد،

دڵگرانین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( کاڵێ ئەحمەد حەمەموراد ).

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان بەتایبەت کوڕانی خوالێخۆشبوو، کاک محەمەد و کاک نەجمەدین دەکەین، ھاوبەشی خەمی ھەموو لایەکین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ( کاڵی ئەحمەد ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.

إنا للە وإنا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤