Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی حكوومەت لەناو ئاپۆرای جەماوەردا بازاڕی قەیسەریی هەولێری بەسەر كردەوە

هەولێر_KDP.info_ مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بازاڕی قەیسەریی هەولێری بەسەر کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی ئەیلوولی 2024، سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری لە شاری هەولێر بەسەر كردەوە كە شەوی 5ی ئایاری ئەمساڵ بەشێكی بازاڕەكە ئاگری لێ كەوتەوە و هەر ئەو كاتە سەرۆكوەزیران بەڵێنی قەرەبووكردنەوەی زیانی خاوەندوكانەكانی دا.

لەمیانەی سەردانەكەیدا، مەسروور بارزانی بەناو شەقامە سەرەكییەكانی بازاڕی هەولێر پیاسەی كرد و لە چایخانەیەكی دێرینی شارەكەش دانیشت و لەوێ چاوی بە ژمارەیەك كاسبكار و خەڵكی شارەكە كەوت و خۆشەویستیی خۆیان و پێزانینیان بۆ بەردەوامیی بەتەنگەوەهاتنی سەرۆكی حكوومەت دووپات كردەوە.

سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە پرۆسەی چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری خێراتر بکەن. دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕەکەشی دڵنیا کردەوە کە بە پێی توانا و قەبارەی زیانەکەیان هاوکاریان دەکات و هەوڵدەدات بۆ ئەوەی بازاڕەکە زوو بکرێتەوە.

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت‌ گوژمه‌ی پێنج ملیارو سێسه‌د ملیۆن دینار بۆ ‌ نۆژنکردنه‌وه‌ی بازاڕی قەیسەریی تەرخانکراوه‌و لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو دەکرێت.