ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حسێن خدر گەرەوەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز/ ڕزگار ئەنوەر
بە دڵگرانیەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (حسێن خدر گەرەوەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوخەمی ئێوە دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوسۆزی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤