هەولێر -KDP.info- وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکوومەتى هەرێمى كوردستان، باس له گرنگیی ڕێگای گه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایە بە كوردستاندا بێت.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بابه‌تی ڕێگای گه‌شه‌پێدان له ڕووی مێژووییه‌وه زۆر كۆنه! پێشووتر ناوی (بی بی بی) بوو، واته به‌سڕا و به‌غدا و به‌رلین، دوای جەنگى جیهانی یه‌كه‌م، ڕێڕەوى ڕێگاکه بووه به‌سڕا به‌غدا له‌نده‌ن، ئه‌و ڕێگایه زۆر كۆنه و ڕێگایه‌كی كۆنی بازرگانی بووه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌شێكه له ڕێگای ئاوریشم، ئه‌م بابه‌ته له كابینه‌كانی پێشووتری عێراق، كاری له‌سه‌ر كراوه به‌ناوی ڕێگای وشكانی، بۆیە ئێمه‌ش له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی كردین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بکەین، سه‌باره‌ت به هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی به عێراق و كوردستانه‌وه هه‌بێت.
ئەوەشی خستە ڕوو: هەر زوو بۆ ئەم بابەتە په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تی گواستنهوەى عێراقەوە کرد و لە بەغدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له خزمه‌تی كوردستان و عێراق بێت، ئه‌و كاته‌ش گفتوگۆكان ئاوابوو کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی تازه و باش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ته‌داخول ناكه‌ین له ڕێڕه‌وی ئه‌م پڕۆژه‌یه له به‌سڕاوه تا سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژییه له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، لە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر ئه‌م پرۆژه‌یه پەسەند کرا.
وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن ڕوونی كردەوە: كاتێك پرۆژەكە ده‌گاته سنووره‌كانی هەرێمى كورستان، ڕای فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانى كوردستانیش ئەوەیە، زۆربه‌ی زۆری پێكهاته‌كانی كوردستان سوود له‌و پڕۆژه‌یه وەربگرن، له هه‌مان كاتدا به شوێنێكدا بڕوات، له ڕووی جوگرافی و له ڕووی ئاساییشەوە گونجاو بێت، بتوانرێت به باشتریین شێوه و به كورتترین كات و به كه‌مترین نرخ ئه‌م پڕۆژه‌یه له سه‌رتاسه‌ری عێراق و كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
ناوەڕۆكی پرۆژەی گەشەپێدان بریتییە لەوەی بەندەری فاو لە بەسڕا کە تا ئێستا لە قۆناغی دروستکردندایە، لە ڕێگای تۆڕێکی ڕێگەوبان و هێڵی ئاسن بە تورکیا دەبەسترێتەوە کە درێژییەکەی 1275 کیلۆمەترە، گرووپی بەندەرەکانی ئەبوزەبی گرێبەستێکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق ئیمزا کردووە، بۆ پەرەپێدانی بەندەری فاو و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ یاداشتێکی تێکگەیشتنی چوارلایەنە لە نێوان ئیماڕات، عێراق، تورکیا و قەتەر بۆ هاوکاریکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیجی ئیمزا کرا.
ئانۆ جەوهەر دەڵێت: پێشنیازی ئێمه له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بووه، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئه‌مه‌مان گوتووه، له ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله، ئەم ڕێڕەوە له مووسڵه‌وه به‌لای قه‌زای حه‌مدانییه و قهرهقۆشدا بڕوات، دواتر بۆ قه‌زای تەلكێف، دواتر له ڕێگای گوندی تهلخهش بۆ ده‌شتی سێمێل و بۆ دێره‌بوون، له دێره‌بوون بۆ قهرهوله و ناحیه‌ی ڕزگاری، له زاخۆش بۆ سنوور له نێوان هەرێمى كوردستان و توركیا، ئه‌مه پیشنیازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕای سه‌رۆكوه‌زیران بووه.
درێژەی دەداتێ: له‌و كابینه‌یەی حكوومه‌تی عێراق، به‌تایبه‌ت له نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ڕێڕەوى شەمەندەفەرى عێراقى کردووە، له‌و كۆبوونه‌وانه به‌ڕاشكاوی باسی ڕێڕه‌وی ئه‌و شەمەندەفەرە خێرایه کرا کە له سه‌رتاسه‌ری عێراق له ته‌نیشت شەمەندەفەرەکە ڕێگایه‌كی ئۆتۆبانی گه‌وره هه‌یه، ئه‌و به‌ڕێزانه له به‌غدا کۆمپانیایهكی ئیتاڵییان به گرێبه‌ست هێناوه، ئێمه نوێنه‌رایه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه و شاره‌زاكانی ئه‌م كۆمپانیایه‌مان بۆ كوردستان بانگێشت کرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی مانگی 5ی ئه‌م ساڵ، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا گەیشتینە کۆنووسێک کە دهسكهوتێکى گه‌وره‌بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان، چونكه بۆ یه‌كه‌م جاره لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆنووسه ده‌خه‌نه به‌رنامه‌ی خۆیان و دیراسه‌ی ده‌كه‌ن و به په‌سه‌ندی ده‌زانن.
عێراق نزیکەی لەسەدا 10ى یەدەگی نەوتی جیهانى هەیە و لەسەدا 5ى بەرهەمی جیهانیش پێک دەهێنێت، حکوومەتی عێراق پێی وایە هەرکاتێک پڕۆژەکە تەواو بوو، تێچووی بازرگانی نێوان چین و ئەورووپا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە، بەو پێیەی پێشبینی دەکرێت لەو پڕۆژەیە عێراق ببێتە ناوەندێکی گەورەی ترانزێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کاتەکانی گواستنەوە لە نێوان ئاسیا و ئەورووپا، بڕیارە پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ تەواو بکرێت، یەکەم قۆناغ لە ساڵی 2028 کۆتایی دێت، دووەم قۆناغیش لە ساڵی 2033، سێیەم قۆناغیش لە ساڵی 2050 تەواو دەبێت.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: هه‌ندێك هێز هه‌یه نایانه‌وێت كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان له‌و پڕۆژه گرینگه سوودمەند بن، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت بەڕێز سه‌رۆكوه‌زیران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك موساوه‌مه له مافی كوردستانیان نەکرێت و ناكرێت كوردستان بێبه‌ش بكرێت له‌م پڕۆژه‌یه، هه‌میشه گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا کراوەن و بانگێشتی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقمان كردووه سه‌ردانی كوردستان بكات، كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ند له دروستكردنی ئه‌م ڕێڕه‌وه پێ به پێی نه‌خشه‌ی كوردستان، حساباتی خۆیان كردووه تا گه‌یشتونه‌ته سنووری كوردستان و توركیا، ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یان پێ په‌سه‌ند بووه، جیا له‌وه‌ش 32 كیلۆمه‌تر كورتتره و هه‌رزانتره، له ڕووی ئهمنیشەوە ئه‌مینتره.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌شڵێت: ئه‌و پڕۆژه‌یه عێراقییه، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له ئه‌نقه‌ڕه كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی تووركی كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، دووایین كۆبوونه‌وه‌شمان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بوو، نوێنه‌رانی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ كونسولی گشتیی توركیا له كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان كرد، بە ڕاشكاوانه قسه‌ی خۆمان خسته ڕوو و ئه‌وانیش به فه‌رمی ڕایانگه‌یاند كه لارییان نییه له‌و بابه‌تە و له هه‌ر شوێنێك كوردستان و عێراق ڕێكکهون خاڵی چوونه ناوه‌وە بێت بۆ تووركیا گرفتیان نییه، به‌بێ كوردستان هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به ناوی ڕێگای گه‌شه‌پێدان بوونی نییه، چ له ڕووی جوگرافییەوە بێت، یان له ڕووی مرۆڤایه‌تی و سیاسی و ئه‌منییه‌وه، ناكرێت 7 بۆ 8 ملیۆن كه‌س كه گه‌لی كوردستان له كورد، ئه‌رمه‌ن، كلدان، سریان، سابیئەى مه‌ندائی، ئێزدی، زه‌رده‌شتی و جوو پێکدێت، هه‌موویان بێبه‌ش بكرێن لەپێناو به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی، بۆیه به‌بێ كوردستان ڕێگای گه‌شه‌پێدان بوونی نابێت و پیویستە ئه‌و پرسه به گفتوگۆى برایانه و تێکگه‌یشتن چاره بكه‌ین، مافی كوردستان له ده‌ستووری عێراق چەسپاوە و به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستووره ده‌توانیین جارێكی دیكه ئه‌و پڕۆژه‌یه ببێته پڕۆژەی هه‌مووان، ڕێگای گه‌شه بابه‌تێكی عێراقییه و له‌ناو سنووری عێراق له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت وه‌ك دوو هاوبەشی ڕاستەقینه چاره دەكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه له قۆناغی یه‌كه‌م ده‌بێت تا 2028 كۆتای بێت، ئێمە ڕای خۆمان به ڕاشكاوی بە به‌غدا گوتووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت تا بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك کە جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت.