Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لاوان لە ١٦ی ئابدا: دەبینە خوێن لە دەمارەکانى پارتى بۆ بەهێز هێشتنەوەی

هەڵەبجە-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین پارتی ھەرێمی کوردستان و ھاوبەشی باڵای دەسەڵات لە حکوومەتە. ساڵی ١٩٤٦ لە شاری مەھاباد لە کۆماری کوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی نه‌جه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی نه‌مر دامەزراوە. ئەو پارتەی دروشمی له‌سه‌ر بنه‌مای «بەھا دیموکراسییەکان و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کۆدەکاتەوە بۆ پێکھێنانی سیستەمێک کە ھەمووان لە کوردستاندا بتوانن لەسەر بنەمای یەکسان بژین و جەختێکی زۆر لەسەر مافی تاکەکان و ئازادیی ڕادەربڕین بکرێتەوه‌.

پارتى دیموکراتى کوردستان، ئێستا بە سەرۆکایەتى سەرۆک مەسعود بارزانى، مۆمى ٧٨ ساڵ تەمەنى دادەگیرسێنێت، کوڕان و کچانى باوەڕ بە نیشتمانی پارێزگای هەڵەبجە باس لەوە دەکەن مێژووی ڕاگەیاندنى پارتى پرشنگدارە لە لاپەڕەکانى ڕۆژ ژمێرى گەلى کوردستان، ئه‌وان ده‌ڵێن: "هێزبوونی پارتى وزە به‌ به‌هێزبوونی كوردستان ده‌دات و ئێمەى قوتابیان و لاوان نەوەکانى پێشمەرگەکانى، شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان ئەو خوێنە دەبین لە دەمارەکانى پارتى تاکو سەربڵند و بەهێزەوە حکومڕانى کوردستانەکەمان بکات".

له‌باره‌ی ئه‌م یاده‌ پڕشكۆیه‌وه‌، تاڤان بارزان، کادیرى پێشکەوتووى یەکێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: پارتی حزبێكی گه‌وره‌یه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستە له‌سه‌ر پێی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌هێزییه‌وه‌، به‌هێزبوونی پارتی گرنگه‌ چونكه‌ یه‌كسانه‌ و هاوته‌ریبه‌ به‌ به‌هێزبوونی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ پارتی و خه‌ڵكی كوردستان و پێكهاته‌جیاوازه‌كان له‌یه‌كتری دانه‌براون و تێكه‌ڵه‌و ئاوێته‌ی یه‌كتری بوون".

دەشڵێت:"لە یادى ٧٨ ساڵەى پارتى دیموكراتی كوردستان، داوا دەکەین پارتى زیاتر پێدگیر بێت لەسەر هەنگاوەکانى بۆ بەدى هێنانى هەموو ئەو مافانەى  لە شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان، دەیان هەزار پێشمەرگە لە پێناویاندا شەهید بوون، ئێمە ١٦ـى ئاب بە ڕۆژێکى پڕشنگدار دەبینین لە مێژووى گەلى کوردستاندا، کە بە دامەزراندنى پارتى بە سەرۆکایەتى بارزانى نەمر، له‌سه‌رده‌می دروستبوونی پارتی ڕووحیەتى نەتەوەیى زیندوكرایه‌وه‌، پاش ٧٨ ساڵ ئێستا لاوان و قوتابیان درێژە بەو خەباتە دەدەن ئه‌مه‌ش له‌ژێرسێبه‌ری سیاسه‌تی پارتی و سه‌رۆك بارزانیدا".

شاهۆ عەلى، کادیرى پێشکەوتووى پارتى دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: پارتى ٧٨ ساڵە لەسەر دەستی ڕێبەری مەزن مستەفا بارزانی نه‌مر، دامەزراوە لەوکاتەوە تاکو ئێستا خەباتی مێژوو و پڕسەروەری ئەم حزبە لەپێناو خزمەتی گەل و نیشتیماندا ماندوونه‌بووه‌ و نابێت، و هێزی گەورە و کاریگەرە، ئەوەی پارتی جیادەکاتەوە لەلایەنەکانی دیکە، ئه‌وه‌یه‌ كە سەرۆکێکی کاریگەر و بەهێزی وەک سەرۆک مسعود بارزانی هەیە و خاوەن بڕیارە لەسەرکۆی پڕۆسەی ناوخۆیی و هەرێمیی ناوچەکەیە. 

شاد حەمەمین، کادیرى پێشكه‌وتووی یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: ١٦ی ئاب بۆئێمەی خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدارە، ساڵیادی دامەزراندنی پارتییە، ڕۆژی لەدایک بوونی جەنابی سەرۆک بارزانییە.

ده‌شڵێت: "پارتی یەکەمین هێزی سیاسی بوو توانی لەسەرەتایی دامەزراندنییەوە بە ڕابەرایەتی باوکی نەوەییمان بارزانی نەمر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان لەسەرتاسەری کوردستاندا، هەموو پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانی لە پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆكردەوە".

ئه‌و كادیره‌ زیاتر له‌باره‌ی مێژووی پارتی قسه‌ ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌: پارتی نە لە هیچ هێزێکی دیکەی سیاسی جیابووەتەوە و نە بۆ دژایەتی هیچ هێزێکی سیاسی درووست بووە، بەڵکو لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانمان و پێویستی ئەوەی هێزێکی سیاسی هەبێت کە تەواوی کوردستانیان لەسەرانسەری کوردستان لەژێر چەتری حیزبێکدا کۆبکاتەوە، ئێستاش لەژێر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی، خەبات دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان".

راشیگه‌یاند: هه‌میشه‌ بۆ پرسی كوردستانی دونیای ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی قسه‌ ده‌كه‌ن، هەمیشە پارتى لە پرسە سیاسییەکان شانى داوەتەبەر بەرپرسیارەتى و پاراستنى دەستکەوتەکان، بۆیه‌ ئێمە دەبینە خوێن لە دەمارەکانى پارتى بۆ بەهێز هێشتنەوەى پارتەکەمان لەسەر گۆڕەپانى سیاسى و خەبات.

 

 عەزیز ڕەسووڵ