ئەڵمانیا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەڵمانیا، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکوری ڕاین وێستڤالیا کۆبووە.
رۆژی سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە ئەڵمانیا، لەگەڵ هێربێرت ڕێول، وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکوری ڕاین وێستڤالیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەلمانیای کرد، بە تایبەت هەرێمی باکووری ڕاین- وێستڤالیا بەرامبەر بە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان. و داواشی کرد لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن تاکو ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بەسەربەرزی دەگەرێنەوە زێدی خۆیان.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندی ئەمنیی نێوان هەردوو هەرێم و بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی ڕێکخراو کرا.