Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەورەترین پڕۆژەی سامانی ماسی لە پارێزگای دھۆکە

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دھۆک گوتی: گەورەترین پڕۆژەی سامانی ماسی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە پارێزگای دھۆکە و قۆناغی یەکەمیشی جێبەجێ کراوە.

ڕێدیر سدقی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: گەورەترین پڕۆژەی سامانی ماسی لە پارێزگای دھۆک لە بواری جێبەجێکردن دایە، قۆناغی یەکەمی تەواوبووە تەنانەت پار بەرھەمیشیان ھەبوو، ئەمساڵ باشتریش کاریان کردووە، ئەم پڕۆژەیە گەورەترین پڕۆژەی ماسییە بەو شێوەیە و بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کراوە، قۆناغی یەکەمی تەواوبووە و بەرھەمی ھەزار و٢٠٠ تەنە، ئەگەر دوو قۆناغی دیکەش تەواوبێت بەرھەم دەگاتە چوار بۆ چوار ھەزار و ٥٠٠ تەن کە بۆ ھەرێم و عێراقیش دابەش دەکرێت، بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و تا کۆتایی ئەم وەرزە بەرھەمی دەکەوێتە بازاڕ.
ڕێدیر سدقی گوتیشی، پڕۆژەکە لە سکری مووسڵ جێبەجێ کراوە، پەنجە ماسی بەرھەم دێنن، دواتر دەکرێنە ناو حەوزی خۆڵ ئینجا دەخرێنە ناو قەفس و دواتریش دەبنە دوو کلیۆیی و دەخرێتە بازاڕ، ئەمە ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ بەرھەمھێنانی ماسی ، چونکە ئەگەر دۆنمێک زەوی بکرێتە حەوز، بەرهەمەکەی تەنێک ماسی دەبێت، ئەمەیان لە نزیکەی (٢٠ مەتر، ٢تەن) بەرھەمی دەبیت، بۆیە شوێن و ئاوی کەمتر دەوێت، تەنیا عەلەفیان پێدەدەن.
سدقی باسی لەوەش کرد: بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژە گرینگ و سەردەمییانەیە کارگەی عەلەفیش بۆ بەخێوکردنی ماسی دروست بکرێت، بۆیە ئێمە جووتیاران هان دەدەین بێن ئەو جۆرە پڕۆژانە ئەنجام بدەن.

بڵند ئیبراھیم